ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم “تاوه‌كو سەرژمێرى نه‌كرێت ناتوانین ئامارى دانیشتووان به كۆمسیۆنى عێراق بده‌ین”

SNN – هه‌ولێر
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر سهرژمێرێكى رێك‌وپێك له عێراق و هه‌رێمى كوردستان نه‌كرێت، ئه‌وا هه‌رێمی کوردستان ناتوانێت ژماره‌ى دانیشتووانى بهكۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان بدات، ده‌شڵێت: “تائێستا به‌غدا شه‌ش ملیار دیناره‌كه‌ى بۆ هه‌رێم نه‌ناردووه”.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان به SNNى راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى بڕیاره هه‌ڵبژاردن له عێراق به‌ڕێوەبچێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌تواندراوه سهرژمێرێكى رێك‌وپێك له كوردستان و عێراق ئه‌نجامبدرێت بۆئه‌وه‌ى ڕاده‌ستى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بكرێت تاوه‌كو له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كاتى هه‌ڵبژاردن دیارى بكرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ش نه‌كرێت ئه‌وا ئێمه ناتوانین ئامارى دانیشتوانى هه‌رێم به به‌غدا بده‌ین.
له‌باره‌ى شێوازى سه‌رژمێرى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، سیروان محه‌مه‌د وتى: “بۆ ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى عێراق و هه‌رێم، چه‌ندجارێك له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى ئامارى عێراق كۆبووینه‌وه، به‌ڵام ئاماده‌كارییه‌كان زۆر سه‌ره‌تایى بوون بۆیه ناتواندرێت له‌مساڵد سه‌رژمێرى به سیته‌مى ئه‌لیكرتۆنى بكرێت”.
له‌باره‌ى ناردنى ئه‌و شه‌ش ملیار دیناره‌كه‌ى كه بڕیار بوو بۆ ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى بۆ هه‌رێم بنێردرێت، سیروان محه‌مه‌د وتى: “سه‌ره‌تا بڕیاربوو ئه‌و پاره‌یه بۆ هه‌رێم بنێرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا یه‌ك دینارى نه‌نێردراوه”.
له‌باره‌ى ژماره‌ى دانیشتووانى هه‌رێم، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم ده‌ڵێت: “به‌پێى ئه‌و رووپێویانهى ئه‌نجامیانداوه تاوه‌كو كۆتایى ساڵى 2019، ژماره‌ى دانیشتوانى هه‌رێم به‌بێ ئاواره‌و په‌نابه‌ران شه‌ش ملیۆن و 33 هه‌زار كه‌س بووه”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



