گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 1/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان1/7/2020))
SNN Sport
ئەمڕۆ چوارشەممە 1/7/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- زۆرترین لێدانی سزا.
- بەرشەلۆنە 2-2 ئاتلەتیکۆ مەدرید.
- یانەی بەرشەلۆنە لە لالیگا دووردەکەوێتەوەو 2 خاڵی تری یەکلاکەرەوە دژی ئاتلەتیکۆ مەدرید لە دەست دەدات، کە لەوانەیە ریاڵ مەدرید لە خیتافی بباتەوەو جیاوازی خاڵەکانی بۆ +4 بەرزبکاتەوە.
- لە یاریەکە زۆرترین مشومڕ بەهۆی بڕیارەکانی ناوبژیوانەوە روویدا،ئەمەش دوای ئەوەی 3 لێدانی سزای ئەژمارکرد.
- میسی بە شێوەی پانێنکا توانی گۆڵ بە لێدانی سزا بکات کە گۆڵی ژمارە 700ی بوو.
- یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید لە دوای دەستپێکردنەوەی لالیگا، بەردەوامە لە تۆمارکردنی ئەنجامی باش.
- ئەشرەف حەکیمی هەنگاوێکی ماوە بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی ئینتەرمیلانەوە.
- یاریزانانی ریاڵ مەدرید نیگەرانن بۆ پێکانی ئیسکۆ.

مارکا:
- یانەی بەرشەلۆنە ئاڵای سپی بەرزدەکاتەوە.
- روخانێکی تری نوێی یانەی بەرشەلۆنە لە لالیگاو کوڕانی کیکی سیتین لالیگا لە دەست دەدەن ئەگەر سبەی شەو مەدرید لە خیتافی بباتەوە.
- یانەی ریاڵ مەدرید لەوانەیە جیاوازی خاڵەکانی لە نێوان خۆی و بەرشەلۆنە بۆ 4 خاڵ زیاد بکات .
- چوونی ئەشرەف حەکیمی بۆ یانەی ئینتەرمیلان هەنگاوێکی ماوەو تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە لە نێوان هەردو یانە، کە گرێبەستەکە بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ ئەنجام دەدرێت.

سپۆرت:
- لالیگا هەڵدێت.
- زۆرترین لێدانی سزا لە یاریەکەدا دەبێت و بەرشەلۆنەو ئاتلەتیکۆ مەدرید 2-2 یەکسان دەبن و یانە کەتەلۆنیەکە 2 خاڵی تر لە دەست دەدات و لەوانەیە جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ریاڵ مەدرید ببێتە 4 خاڵ.
- پیانیچ دوای ئەوەی پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کرد دەڵێت:” خەونەکەم بە دەستهێنا”.
- یانەی بەرشەلۆنە نازناوی خولی باسکەی ئیسپانیا لە دوا چرکەکاندا لەدەست دەدات.

ئاس:
- رێگاکە کراوەیە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.
- ئەگەر یانەی شاهانە لە یانەی خیتافی بباتەوە سبەی، ئەوا جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ بەرشەلۆنە دەبێتە 4 خاڵ، ئەمەش دوای ئەوەی یانە کەتەلۆنیەکە 2-2 لەگەڵ ئاتلەتیکۆ مەدرید یەکسانبوو.
- یانەی باسکەی باسکۆنیای ئیسپانیا بە ئەنجامی 69 بە 67 خاڵ لە بەرشەلۆنە دەباتەوە، بەمەش یانە کەتەلۆنیەکە نازناوی باسکەی لالیگا بە سوودی یانەی ئینتەر مۆڤیستار لەدەست دەدات.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



