
تاقیگەی کۆرۆنا
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له‌گه‌رمیان هاووڵاتیان نیگه‌رانن له‌دره‌نگ هاتنه‌وه‌ى ئه‌نجامى پشكنینه‌كانیان و ته‌ندروستى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت “بوونه‌ته خاوه‌ن تاقیگهیهكى ته‌واو پێشكه‌وتوو له ئێستادا رۆژانه پشكنینه‌كان دوو هێنده‌ى پێشووتر و زیاتریشى ده‌كه‌ن”.
مریه‌م ئه‌حمه‌د دانیشتووى شارى كه‌لار به SNNى راگه‌یاند: ماوه‌ى 10 ڕۆژه نیشانه‌كانى كۆرۆنا تێیدا ده‌ركه‌وتووه و له ماڵه‌وه خۆى كه‌ره‌نتین كردووه، به‌ڵام بۆ دڵنیایی زیاتر سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى كردووه بۆ پشكنین و ڕۆژى شه‌ممه پشكنینى كردووه تاوه‌كو ئێستا ئه‌نجامه‌كه‌ى نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
وتیشى، “پێیان وتووه ڕۆژى دووشه‌ممه ئه‌نجامه‌كه‌ى ده‌گاته‌وه و به ته‌له‌فون په‌یوه‌ندى پێوه‌ده‌كه‌ن، به‌ڵام تائێستا نه‌یانكردووه و ئێواره‌ى ئه‌مڕۆش سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كه‌ى كردووه كه‌سى تێدا نه‌بووه”.
لاى خۆشیه‌وه د. سیروان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان به snnى راگه‌یاند: ئێستا لە گەرمیان ڕۆژانە زیاتر 200 پشکنین دەکرێت بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا و سه‌ره‌تا بەستافی تاقیگە بچوکەکەی نەخۆشخانەی گشتی كه‌لار ده‌ستیان پێكرد و ئێستا خاوه‌نى تاقیگەیەکی تەواو مۆدێرن و پێشکەوتوون لە ناو نه‌خۆشخانه‌ى قەڵا.
وتیشى، “پێشتر مانگانە پلانمان بۆ سێ هەزار پشکنین دانا، بەڵام ئێستا له مانگێکدا توانایان هه‌یه شەش هەزار پشکنین ئه‌نجامبده‌ن و به‌مه‌ش تواناى ئه‌نجامدانى پشكنین خێراتردهكهن بۆ هاووڵاتیان”.
وریا محه‌مه‌د سه‌په‌رشتیارى تاقیگه‌ى كۆرۆنا له گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: پێشتریش تاقیگه‌یان هه‌بووه و رۆژانه ته‌نها 100 پشكنینان كردووه، به‌ڵام ئێستا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه گۆڕاوه ئامێریان بۆ هاتووه و ڕێژه‌ى تووشبووان زۆر بووه بۆیه رۆژانه له 200 بۆ 300 پشكنین ئه‌نجامده‌ده‌ن.
وتیشى، “ئێستا باشترین ئامێرى تاقیگه‌ى پشكنینان هه‌یه له ئاستى جیهان كه ئه‌ویش ئامێرى “كیاجین”ى ئه‌ڵمانییه‌و زۆر پێشكه‌وتووه بۆ پشكنینه‌كانى pcr و ڕۆژانه به شه‌ش قۆناغ پشكنینى پێده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین زۆرترین پشكنین ئه‌نجامبده‌ن.
ئه‌یاد محه‌مه‌د ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له ماوه‌ى دوو ڕۆژدا وه‌ڵامى ئه‌وانه ده‌ده‌نه‌وه كه پشكنینیان بۆ ده‌كرێت، چونكه لۆدیان له‌سه‌ره‌و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شى تووشبوون ڕۆژانه پشكنین بۆ 100 كه‌سیان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى بارودۆخیان بزانرێت كه ئه‌ویش لۆدێكى تره.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



