
Turkish and Iraqi armament a joint military exercise on the Turkish-Iraqi border following a controversial referendum in northern Iraq, in Silopi district in Sirnak , Turkey , 28 September 2017 (Photo by Emrah Oprukcu/NurPhoto)
SNN- مەودا مستەفا
نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشوری كوردستان رایگەیاند: ئامانجی توركیا زیندووكردنەوەی خەونی عوسمانی و داگیكردنی خاكی باشووری كوردستانە نەک پەكەكە، ئەمەش بە ئاشكرا بەرپرسانی توركیا وتوویانە ئێمە بچینە هەر شونێك و وڵاتێك ناگەرێنەوە.
ئەمرۆ چوارشەمە، موزیەن گونەیەش، هاوسەرۆكی نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشووری كوردستان بە SNNی راگەیاند: ئێمە وەكو هەدەپە بە هەموو شێوەیەك ئیدانەی هێرش و بۆردومانەكانی دەوڵەتی توركیا دەكەین بۆسەرخاكی باشووری كوردستان، بەراستی ئەمە ناوی دەنێین داگیركاری، چونكە ئەوەی توركیا دەیكات تەنها ئامانج لێی پەكەكە نییە، بەڵكو ئامانجیان زیندوكردنەوەی خەونی دەوڵەتی عوسمانییە، هەمووكاتیش توركیا چووبێتە هەر شونێك داگیریكردووە، ئێستاش كە هاتۆتە باشووری كوردستان بە دڵنیای ناگەڕێتەوە داگیری دەكات.
وتیشی “ئەگەر توركیا ئامانج لە ئۆپراسیۆنەكەی پەكەكەیە ئەوا تائێستا بەهۆی ئۆپراسیۆنەكەی كە ئەنجامی داوە هاووڵاتی سفیل شەهید بوون و ژماریەكەی تر برینداربوون، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە توركیا ئامانجی دیكەی هەیە چاوی لە داگیركارییە بۆ سەر هەرێمی كوردستان، ئێمەش وەكو نوێنەرایەتی هەدەپە ئەوەی پێمان بكرێت بۆ وەستاندنی ئەو هێرش و بۆردومانەی توركیا بۆسەر باشووری كوردستان دەیكەین.
لە کۆتایدا ئەوەشی خستەڕوو: پێویستە گەلی كورد لە هەرچوار پارچەی كوردستان دژ بە داگیركاییەكانی توركیا و ئێران بوەستێتەوە بۆ ئەمەش تەنها بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی دەتوانێت چارەسەی كێشەكان، رووبەڕووبوونەوەی دوژمانی گەلی كورد بكات.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



