ئاراسته‌یه‌ك بۆ زیادكردنی ژماره‌ی نوێنه‌ری ناوبژیوانان له‌ده‌سته‌ی گشتی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق هەیە

یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق
SNN Sport
حازم حسێن ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوبژیوانان له ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ، بوونی نیازێك بۆ زیادكردنی ژماره‌ی نوێنه‌رانی ناوبژیوانان له ده‌سته‌ی گشتی یهكێتیهكەی ئاشكرا كرد.
حسێن له لێدوانێكیدا وتی ” پێشنیارێك هه‌یه بۆ زیادكردنی ژماره‌ی ناوبژیوانان له ده‌سته‌ی گشتی یه‌كێتی تۆپی پێ بۆئه‌وه‌ی له 4-5 نوێنه‌ر بێت “.
هه‌روه‌ها وتی” 28 ئه‌ندام له لیژنه‌ی ناوبژیوانان ژماره‌یه‌كی زۆره و ناونانهكان به هۆی فشاری راگه‌یاندنه‌وه‌یه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ” رۆڵی ناوبژیوانان ده‌بێت له ده‌سته‌ی گشتی گه‌وره‌تر بێت نه‌ك له لیژنه‌ی ناوبژیوانان “.
جی باسه كه وا بریاره هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق له ماوه‌ی 6 مانگدا بكرێت .
More News
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18 hours لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18 hours لهمهوپێش



