رێژەی هەژاری لە عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە

Reuters
SNN
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند: بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتەوە رێژەی بێکاری لە عێراق لە %22 وە بەرزبووەتەوە بۆ %34 کە ئەمە رێژەیەکی زۆرە لە ماوەیەکی کەمدا.
عادل ئەلروكابی ئاماژەی بەوەشکردووە، “دوای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە هەموو جیهان و دابەزینی نرخی نەوت لەسەر ئاستی وڵاتان ، كارەكە بەپێچەوانەبوویەوە و رێژەی هەژاری لە عێراق زیاتری كرد”.
وتیشی” رێژەی هەژاری لە وڵاتەكەمان لە (22%) بۆ (34%) زیادی كردووە ، هۆكارەكانیشی بۆ بابەتی تەندروستی و ئابووری دەگەرێتەوە”.
روكابی لە کۆتایی قسەکانیدا دەڵێت: وەزارەتەكەمان دەیەوێت بەهاوكاری لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەكان ئەم قەیرانە تێپەڕێنێت و دەرفەتی زیاتری كار بۆ گەنجان بڕەخسێنێت و رێژەی هەژاری كەم بكاتەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
1 hour لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
1 hour لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
1 hour لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
1 hour لهمهوپێش



