پۆلیسی رانیە رفێندراوێک ئازاد دەکات و تۆمەتبارانیش دەستگیردەکات

پۆلیس-رانییە
SNN-محەمەد مستەفا
درەنگانێکی شەوی رابردوو، چوار کەس لە رانیە کە چەکیان پێبووە هاووڵاتییەکی قەزای پشدەر دەڕفێنن و دوای ماوەیەکی کەم لە رووداوەکە پۆلیسی فریاکەوتنی رانیە سێ کەس لە رفێنەران دەستگیردەکات و رفێنراوەکەش ئازاد دەکات.
شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بەSNNی راگەیاند: درەنگانێکی شەوی رابردوو چوار کەس بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پێک ئاب کە چەکی جۆری (M4) یان پێبووە هاووڵاتییەکی ناحیەی سەنگەسەریان لە ناو قەزای رانیە رفاندووە کە کوڕێکی تەمەن 27 ساڵان بووە .
ووتیشی ” دوای ماوەیەکی کەم لە رووداوەکە پۆلیسی قەزای رانیە توانیویانە سێ کەس لە رفێنەرەکان دەستگیر بکەن و رفێنراوەکەش رزگار بکەن ، وە لە ئێستادا لە هەوڵدان بۆ دەستگیر کردنی یەکێک لە رفێنەرەکان کە هەڵاتووە ”
باسی لەوەشکرد : پۆلیسی فریاکەوتنی رانیە دەستی گرتووە بەسەر ئۆتۆمبێل و چەکی رفێنەرەکان و رفێنەرەکانیش بەمادەی 421 ی یاسای سزادانی عێراقی دەست بەسەر کراون و رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە .
وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: بەوتەی رفێنەرەکان هۆکاری رووداوەکە بەهۆی ئەوەوە بووە کە رفێنراوەکە قەرزاری ئەوانەو پارەیان پێ نەداونەتەوە .
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


