“ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە لە ماڵەوە مەمێننەوە”

کۆرۆنا
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
ته‌ندروستى گه‌رمیان داوا دەکات، ئەو کەسانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون روو لە نەخۆشخانەکان بکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەر و مانەوەیان لە ماڵەوە مەترسیدارە.
د. سیروان محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان بە SNNی راگەیاند: ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه تووشبوویەکی کۆرۆنا لە سنووری گەرمیان گیانی لەدەستداوە، ئەو تووشبووە نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە و دوای دەرکەوتنی نیشانەی قورسی کۆرۆنا سەردانی نەخۆشخانەی کردووە، دوای دوو رۆژ لە داخڵبوونی گیانی لەدەستداوە.
د. سیروان داواشی كردووه: “ئەو کەسانەی تەمەنیان هەیە یان نەخۆشییەکی درێژخایەنیان هەیە وەک شەکرە و دڵ لە کاتی دەرکەوتنی کەمترین نیشانەی کۆرۆنا بەیانیان سەردانی تاقیگەی قەڵا بکەن بۆ پشکنین و باشترە پزیشکێکی پسپۆریش بیانبینێت و لەماڵەوە چارەسەر وەرنەگرن”.
به پێى زانیارییه‌كان ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌مرۆ گیانى له ده‌ستداوه به ته‌مه‌نه نه‌خۆشى درێژخایه‌نى هه‌بووه، تاوه‌كو ئێستا له گه‌رمیان نزیكه‌ى 15 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان له ده‌ستداوه.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



