وەزاره‌تی پێشمەرگە و وه‌زاره‌تى بەرگریی عێراق تاوتوێى ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنى هاوبه‌ش ده‌كه‌ن

لۆگۆى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى به‌رگریی عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – مەودا مستەفا
لیژنەی کاری هاوبەشی وه‌زاره‌تى پێشمەرگە و وه‌زاره‌تى بەرگریی عێراق کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دواین گۆڕانکارییهكانى ناوچە جێناکۆکەکان و پرسی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی هاوبەش كرا.
به‌یانی ئه‌مڕۆ 2ى تهمموز، شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر داوای لایەنی عێراقی سەردانی بەغدایان کرد، شانده‌كه پێکهاتبوون له هه‌ریه‌ك له: فەریق جەمال محه‌مه‌د ئیمنکی، سه‌رۆكی ئه‌ركان، فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەک له ئەفسەرانی باڵای وه‌زاره‌ت.
دوای گه‌یشتنیان به به‌غدا، شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ شاندی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق بە سەرۆکایەتی عەبدولئەمیر شەممەری، جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان کۆبوونەوە.
عوسمان ریشە، بەڕێوه‌بەری گشتی راگەیاندنی وەزاره‌تی پێشمەرگە له‌و باره‌یه‌وه بە (SNN)ی راگەیاند: “له كۆبوونه‌وەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی کاراکردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی كاری هاوبەش و ناوه‌نده‌كانی هه‌ماهەنگی هاوبه‌ش كه پێشتر له نێوان هەردوولادا هه‌بوون، هەروەها باس له چۆنیەتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی هاوبەش له ناوچه جێناكۆكه‌كان كرا به‌تایبه‌ت كه ئێستا مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش زیادیكردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئاسایشی ناوچەكانی مادده‌ی 140”.
وتیشی: “له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی دیدار و کۆبوونەوەکان و وا بڕیاریشه له کۆتایی ئەم مانگە شاندێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق سەردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بکات”.
پێش خۆپیشاندانه‌كانى عێراق، بڕیاردرا به پێكهێنانى پێنج لیژنه‌ى لاوه‌كی و لیژنه‌یه‌كى سه‌ره‌كی له نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و به‌رگريى عێراق، بۆ پاراستنى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، به‌ڵام به‌هۆى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه كارى لیژنه‌كان راگیرا.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
26 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
26 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش



