
REUTERS/Wissam al-Okaili
SNN
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە هۆی کەمبوونەوەی پشتیوانییە داراییەکانی ئێران بۆ بەشێک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق.
رۆیتەرز لەوبارەیەوە لێدوانی لە سێ فەرماندەی حەشدی شەعبی وەرگرتووە، کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرابکرێت، ئەوان باسیان لەوەکردووە، لەو کاتەوەی سنوورەکانی نێوان عێراق و ئێران بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە داخراون، گواستنەوەی پشتیوانییە داراییەکان لە ئێرانەوە بۆ حەشدی شەعبی زەحمەت بووە و چەند جارێکیش راگیراون.
ئەو سێ فەرماندەیەی حەشدی شەعبی لەگەڵ بەرپرسێکی عێراقی ئاگادار لە بابەتەکە وتوویانە: ئەو هاوکارییانەی ئێران بە حەشدی شەعبی دەبەخشێت زیاتر بۆ ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی حەشدی شەعبی بەکاردەهێنرێن، بە نموونەش هێرشەکانی حەشد بۆ بەئامانجگرتنی ئەمریکا لە عێراق.
رۆیتەرز ئەوەشی ئاشکراکردووە، ئێران هاوکارییە داراییەکانی بۆ حەشدی شەعبی بۆ دوو ملیۆن تا سێ ملیۆن دۆلار کەمکردووەتەوە کە بەشێوەی مانگانە پێیان دەدرێت، لە کاتێکدا کە پێش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، ئەو هاوکارییانە مانگانە لە نێوان چوار ملیۆن و 500 هەزار دۆلار تا پێنج ملیۆن دۆلاردا بوو.
ئەو هاوکارییانەی ئێران بۆ چوار هێزی سەر بە حەشدی شەعبی دەنێردرێت کە نزیکن لەو وڵاتەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



