دەستپاکی عێراق: لەدوای کۆرۆنا کەیسێکی گەندەڵی دەجوڵێنین

لۆگۆی دەستەی دەستپاکی عێراق
SNN
لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: “لەدوای پەتای کۆرۆنا کەیسێکی گەندەڵی دەجوڵێنین سەبارەت بەو پارانەی عێراق کە براونەتە دەرەوەی وڵات.”
عەبدولئەمیر میاحی، بڕیاردەری لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە: ” لیژنەکەمان لیستێکی ئامادەکردووە کە ناوی کەسەکان و بڕی ئەو پارانەی تێدایە کە براونەتە دەرەوەی وڵات، بەڵام پرسی کۆرۆنا بووەتە هۆکاری ئەوەی بەدواداچوونەکانی دەرەوەی وڵاتمان دوابکەوێت و پاش کۆتاییهاتنی کۆرۆنا یەکلایی دەکەینەوە”.
راشیگەیاند، “پارەیەکی زۆری عێراق لە دەرەوەی وڵاتە کە هەندێکیان لە پێش و هەندێکی دیکەیان لە پاش ساڵی 2003 براونەتەدەرەوە. هاوکات، هەندێکیان بلۆککراون و هەندێکیشیان لە دەستی کەسانێکدان کە دەستپاک نین.”
لەماوەی رابردوودا، یاسای دەستبەسەرداگرتنی پارەی گەندەڵی بەرپرسان لە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی بۆ کرا کە تێیدا، لێپرسینەوە لە ھەموو ئەو کەسانە دەکرێت کە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەرپرسیارێتییان ھەبووە لە پلەی بەڕێوبەری گشتی بۆ سەرەوە بۆ ئەوەی بزانرێت ئەو ماڵ و سامانەی ھەیانە بەقەدەر ئەو موچە و ئیمتیازە یاساییانەیە کە وەریانگرتووە.
لە حاڵەتێکدا سەروەت و سامانەکەیان زیاتربێت، ئەوا دادگا لەسەر داوای داواکاری گشتی یان دەستەی دەستپاکی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکات.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



