بۆیەكەمجار سەنتەرێكی راوێژكاری تایبەت بەچارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا لەشارەزوور دەكرێتەوە

سەنتەری چارەسەری کۆرۆنا لە-هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەبەر هەستیاری بارودۆخەكە و دوای وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەسەرپەرشتی قایمقامی قەزای شارەزوور، بۆیەكەمجار بڕیاردرابە كردنەوەی سەنتەری ڕاوێژكاری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە بەشێوەیەكی خۆبەخشانە لەلایەن پزیشك و كارمەندانی تەندروستییەوە بەڕێوەدەبرێت ئەوەش بەمەبەستی پێدانی چارەسەر و رێنمایی بە تووشبووانی كۆرۆنا.
د. ئاگرین عومەر، بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستی شەهید چیا، لە ناحییەی وارماوای سەر بەقەزای شارەزوور بە SNNی راگەیاند: لەبەر هەستیاری بارودۆخەكە و دوای وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەسەرپەرشتی قایمقامی قەزای شارەزوور، بڕیاردرا كە سەنتەری ڕاوێژكاری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە مەڵبەندە تەندروستیەكەماندا بكرێتەوە ئەوەش بەمەبەستی پێدانی چارەسەر و ڕێنمایی بە تووشبووانی كۆرۆنا لە سنوری قەزای شارەزوور و ناحییەی وارماوا.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆیەكەمجارە سەنتەرێكی لەم شێوەیە بكرێتەوە كە تایبەتبكرێت بە پێدانی چارەسەر و رێنمایی بە تووشبووانی كۆرۆنا، كە لەلایەن كارمەندانی مەڵبەندی تەندروستی شەهید دكتۆر چیا و نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەووف بەگ و مەڵبەندی تەندروستی زمناكۆ بەشێوەیەكی خۆبەخشانە لەلایەن چەند پزیشك و كارمەندێكی خۆبەخشەوە سەرپەرشتی دەكرێت.
بەڕێوەبەری ماڵبەندی تەندروستی شەهید چیا لەناحییەی وارماوا ئەوەشی خستەڕوو، هەر ئەمڕۆ لەلاین چەند خێرخوازێكەوە كەرەستە و پێداویستیەكانی خۆپارێزیی بۆ دابینكراوە، هاوكات هاووڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە كە تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنان ئەم سەنتەرە لە ڕۆژی یەكشەممە تا پێنجشەممە لە كاتژمێر 8:30 تا 12 كراوە دەبێت تەنها بۆ ئەوكەسانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



