
سیمیۆنی و کوڕەکەی
SNN Sport
جیۆڤانی سیمیۆنی یاریزانی یانه‌ی فیۆرنتینای ئیتاڵی کە ئێستا بە خواستن بۆ یانەی کالیاری یاری دەکات، دانی به‌وه‌دانا كه خه‌ون به یاریكردن بۆ یانه‌ی ئه‌تلتیكۆ مه‌درید ده‌بینێت له داهاتوودا، به چاپۆشیكردن له بوونی دییەگۆی باوكی.
سیمیۆنی له لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی ( ESPN) ده‌باره‌ی بابه‌ته‌كه وتی ” ئه‌وه‌م زیاتر له هه‌مووشتێكی تر ده‌وێت ، چونكه من له منداڵییه‌وه خه‌ونم به‌وه‌وه ده‌بینی ، بێگومان رۆژێك هه‌ر ده‌چم بۆ ئه‌و یانەیە “.
وتیشی ” باوكم راهێنه‌ریانه ، به‌ڵام ئەگه‌ر ئه‌ویش له‌وێ نه‌بێت حه‌ز ده‌كه‌م بڕۆم ، چونكه خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینم له ته‌مه‌نی منداڵیمه‌وه و ئه‌مه‌شم ده‌وێت “.
هه‌روه‌ها وتیشی ” هێشتا هیوادارم كه باوكم رۆژێك له رۆژان راهێنانم پێبدات ، ئەگه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ش ئه‌سته‌م بێت “.
سیمیونی كوڕ ئاشكرایكرد كه گۆنزالۆ هیگواینی هاونیشتمانی نمونه‌ی باڵایه‌تی له تۆپی پێ و رایگەیاند” بێگومان هیگواین نمونه‌ی باڵامه ، حه‌ز بە چۆنیه‌تی جوڵه‌ی ده‌كه‌م له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا كاتێک یۆڤانتۆس یاری ده‌كات سه‌یریان ده‌كه‌م بۆئه‌وه‌ی ببینم چۆن هیگواین ده‌جوڵێت “.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



