له كه‌ركوك لە لایەن ماتۆڕسوارێکەوە تەقە لە هاووڵاتییەک کرا و کوژرا

وێنه‌ی یه‌كێك له شهقامهكانى كه‌ركوك | فۆتۆ: Yunus Keleş /Anadolu Agency
SNN – عیماد جەباری
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لە گەڕەکی یه‌كى حوزەیرانی شاری کەرکوک هاووڵاتیيەک تەقەی لێ‌کرا و کوژرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ده‌ست (SNN) كه‌وتوون له پۆلیسى كه‌ركوك، “کاتژمێرێک بەر لە ئێستا رووداوەکە لە گەڕەکی یه‌كى حوزەیران روویداوە کاتێک چەکدارێکی نەناسراو لەسەر ماتۆڕسکیلێکەوە دەستڕێژی گوللـەی لە هاووڵاتییەک کردووە لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “هاووڵاتییەکە ناوی عامر عەلیيه تەمەن 52 ساڵە، بەهۆی کاریگەری ئەو فیشەکەی بەر سەری کەوتووە لە رێگای نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە”.
روودانى ئه‌م رووداوه له‌كاتێكدایه كه به فه‌رمانى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق لێخوڕینى ماتۆڕسكیل له نێو سه‌نته‌رى شاره‌كانى عێراق قه‌ده‌غه‌كراوه ئه‌مه‌ش له‌دواى رووداوى كوشتنى شاره‌زایی ئه‌منى و شیكه‌ره‌وه‌ى سیاسى عێراق هیشام هاشمى، كه له‌ڕێگه‌ى دوو ماتۆڕسكیله‌وه ته‌قه‌ى لێكراو و تیرۆر كرا.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



