
سەرۆکی شارەوانی سیئۆل
SNN-
پۆلیسی کۆریای باشوور رایگەیاند “دوێنێشەو تەرمی (بارك وون- سون) سەرۆکی شارەوانی سیئۆل-ی پایتەختیان بەکوژراویی لەشووقەکەیدا دۆزیوەتەوە”.
ئاژانسی هەواڵی یونهاب بڵاویکردۆتەوە “دوای ئەوەی کچەکەی هەواڵی دیارنەمانی داوەتە پۆلیس، دوێنێشەو تەرمی ناوبراویان دوای چەند کاتژمێرێک لەدیار نەمانی لەناوچەی (بوک ئاک) دۆزیوەتەوە”.
کچەکەی باسی ئەوەی کردووە دوای رۆشتنی، باوکی نامەیەکی بۆ بەجێهێشتووە و مۆبایلەکەشی داخراوە، کە رەنگە نامەکە وەسێت بێت.
رەنگە سەرۆکی شارەوانی سیئۆل خۆی کوشتبێت، بەڵام هێشتا پۆلیس بۆی یەکلا نەبۆتەوە.
چەند سەرچاوەیەک دەڵێن “پێش چەند رۆژێک لەمەوبەر کچە سکرتێرەکەی سکاڵای لای پۆلیس کردووە کە ساڵی 2017 دەستدرێژیی سێکسی کراوەتە سەر لەلایەن سەرۆکی شارەوانی پایتەختی کۆریای باشوورەوە”.
ئەو کچە فەرمانبەەرە باسی ئەوەیکردووە کە هەر خۆی نییە تووشی تەشخەڵەپێکردنی سێکسی بۆتەوە لەسەر دەستی بارك وون- سون، بەڵکو ژمارەیەکی زۆر لەفەرمانبەرانی سەرۆکایەتی شارەوانی سیئۆل ئەو کارەیان بەرامبەر کراوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



