
مایك پۆمپهیۆ، وهزیرى دهرهوهى ئهمریكا | فۆتۆ: AP
SNN
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکیدا جەختی کردەوە لەوەی هاوکاری تورکیا، عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات تا پێکەوە کار بکەن بۆ شکستپێدانی پەکەکە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە: “ئەمریکا ئامادەیە ئاسانکاری و پشتیوانی بکات لە ئەم بابەتەدا، چونکە بڕوامان وایە چارەسەری گرفتە ئەمنییە بەردەوامەکان تەنیا بە رێگەی هاوکاری دەستەبەردەبن”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: “ناوچەکانی وەک شەنگال پـێویستە لە ژێر کۆنترۆڵی تەواوی حکومەتی فیدراڵ و هێزە ئەمنییەکانیدا بن، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمەش هەتا پەکەکە و گروپی دیکە نەتوانن بانگەشە بۆ بەرنامەکانیان بکەن. ئەم ناسەقامگیریـیە وەهادەکات سەدان هەزار لە قوربانیانی جینۆسایدی دەستی داعش نەگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان”.
ئەمە لەکاتێکدایە پارتی کرێکارانی کوردستان لە لیستی تیرۆری ئەمریکادایە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


