ناسنامە و چۆنیەتی برینداربوونی دەروێشەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرادەکرێت

وێنە: تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
SNN
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ناسنامە و شێوازی برینداربوونی ئەو دەروێشانە دەخاتەڕوو کە دوێنێ بۆ بەشداریکردن لە پرسەی سەرۆکی تەریقەتی قادری لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتبوونە هەرێمی کوردستان.
رێکخراوی هەنگاو لە ماڵپەڕی خۆیەوە بڵاویکردووەتەوە، لانیکەم شەش لە دەروێشەکان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران برینداربوون.
یەکێک لە دەروێشەکان لەم بارەوە بە هەنگاوی راگەیاند کە چوار دەروێش لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران و دوو دەروێشیش بە هۆی ئەشکەنجە و لێدانی ئەو هێزانەوە بریندار بوون.
ئەو دەروێشە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت، ناوی دوو کەس لەو دەروێشە بریندارانەی بۆ هەنگاو ئاشکرا کرد کە بریتین لە “سەرکەوت یەمەنی” و ” فەخرەدین ساڵحی” کە هەردووکیان خەڵکی مەریوانن.
بە وتەی ناوبراو، هەر چوار دەروێشەکە قاچیان بریندار بووە و سەرکەوت یەمەنی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی سلێمانی و سێ دەروێشی دیکە بۆ ناوەندی چارەسەری لە مەریوان بەڕێ کراون. هەروەها فەخرەدین ساڵحی نەشتەرگەری بۆ کراوە.
هەنگاو ژمارەی ئەو دەروێشانە بە پێنج هەزار کەس دەخەمڵێنێت.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، جێگری پارێزگاری سنە رایگەیاند: “لە شەپۆلی هاتنی دەروێشەکاندا بەرەو هەرێمی کوردستان هیچ کەسێک نەکوژراوە بەڵام دوو کەس لە دەروێشەکان بە سوکی برینداربوون”.
چواری ئەم مانگە، شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریمی کەسنەزانی رابەری تەریقەتی قادری کەسنەزانی بەهۆی نەخۆشییەوە لە ئەمریکا کۆچی دواییکرد و ئەمڕۆ هەینی تەرمەکەی بەخاک دەسپێردرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
57 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
57 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


