خانەقین.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ژماره‌یه‌كى چه‌كدارى تازه دامه‌زراوى حەشدی شەعبی كرده ئامانج

SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى خانه‌قین به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێك به چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى سێ چه‌كدار كوژران و سێى دیكه برینداربوون كه تازه دامه‌زرابوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسى قه‌ره‌ته‌په به SNNی راگه‌یاند: نیوه‌ڕۆى شه‌ممه 11ى ته‌مموزى 2020 له سنوورى ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په بۆمبێكى چێندراو به دوو ئۆتۆمبیلى چه‌كدارانى لیواى 23ى حه‌شدى شه‌عبى ته‌قیوه‌ته‌وه.
وتیشى: له ئاكامى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه سێ چه‌كدار كوژراون و سێ چه‌كدارى دیكه‌ش برینداربوون كه ئه‌و چه‌كدارانه ماوه‌یه‌كى زۆر كه‌مه دامه‌زراون.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له دواى ئه‌وه دێت ئه‌مڕۆ به به‌شدارى دژه تیرۆرى كوردستان و ئاسایشى گه‌رمیان و چه‌ندین هێزى عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكى فراوان له سنوورى خانه‌قین و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیاله ده‌ستى پێكردووه تاوه‌كو ئێستا چه‌ند موڵگهیهكى چه‌كدارانى داعش ئاشكراكراون و ژماره‌یه‌ك بۆمبیش پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


