یەکێک لە عەلوەکانی هەرێم
SNN-عەلی حەمە سەعید
بە بڕی شەش ملیۆن دۆلار و لەسەر ڕووبەری 15 دۆنم زەوی، پرۆژەی دروستكردنی عەلوەیەكی مۆدێرن كە لە ساردخانە و گەراج و چەند پێداویستیەكی دیكە پێكدێت لە پارێزگای هەڵەبجە كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە ئەوەش دوای زۆربوونی نیگەرانیەكانی جوتیارانی سنورەكە لە نەبوونی عەلوەیەكی گونجاو بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، بە SNNی راگەیاند: بەهۆی ئەو بەرهەمە زۆر و جیاوازانەی كە ساڵانە جوتیارانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە لە وەرزە جیاوازەكاندا بەرهەمی دەهێنن و هاوكات نەبوونی عەلوەیەكی گونجاو گرفتی زۆری بۆ دروستكردبوون، بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە ماوەیەكی زۆرە سەرقاڵی دروستكردنی عەلوەیەكی مۆدێرنین بۆ جوتیارانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە، دواجار لە لایەن دەستەی وەبەرهێنانەوە فەرمانی دروستكردنی پڕۆژەکە دەرچووە، كە لە ئێستا كەوتوەتە بواری جێبەجێكردنەوە .
ئاماژەی بەوەشكرد: عەلوەكە نزیكەی شەش ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان كراوە، دەكەوێتە ناوچەی پیشەسازی هەڵەبجە كە هەموو پێداویستیەكانی تێدایە لە ساردخانە و گەراج و ئەو پێداویستیانەی پێویستە لەهەر عەلوەیەكی مۆدێرندا هەبن، هاوكات لەسەر رووبەری 15 دۆنم زەوی بە چەند قۆناغێك دروستدەكرێت، دەبێت لە ماوەی چوار ساڵدا كۆتایی بە دروستكردنی ئەو عەلوەیە بهێندرێت.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، پرۆژەكە لەلایەن كەرتی تایبەتەوە جێبەجێدەكرێت، بە تەواوكردنی ئەم پرۆژەیەش بەشێكی زۆری گرفتی جوتیارانی سنورەكە چارەسەر دەبن، كە بەهۆی نەبوونی عەلوەوە بەرهەمەكانیان بۆ ساغ نەدەبوویەوە و لەكاتی پێگەیشتنی بەرهەمەكانیاندا زیانێكی زۆریان پێدەگات.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


