
عەمید ئەفراسیاو کامل
SNN- عیماد جەباری
دوای نزیکەی 8 رۆژ مانەوە لەنەخۆشخانەی گشتی کەرکوک، عەمید ئەفراسیاو کامیل وتەبێژی پۆلیسی پارێزگاکە بەهۆی کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانیSNN، کاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 11ی تەمموز عەمید ئەفراسیاو کامیل تەمەن 52 ساڵ بەهۆی کاریگەری پەتای کۆرۆنا لەسەری، لەنەخۆشخانەی گشتی کەرکوک گیانی لەدەستدا.
وتیشی: “ماوەی سێ رۆژە ناوبراو رێژەی ئۆکسجینی بەشێوەیەکی زۆر دابەزیوە و هەرچی هەوڵدەدرێت نەتوانراوە رێژەکە بەرز بکرێتەوە تاوەکو دواجار گیانی لەدەستدا”.
عەمید ئەفراسیاو کامیل کوڕی شەهیدی سەرکردە کامیل مەلا وەیسییە، لەساڵی1981 وە لەریزی رێکخستنی نهێنیدا کاریکردووە بۆ ی.ن.ک و لەساڵی 1991ەوە پەیوەندی بەپێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە، لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق راژەکەی دەگوازرێتەوە بۆ کەرکوک و چەند پۆستێک وەردەگرێت دیارترینیان وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆ، دواتریش بووەتە لێپرسراوی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی پۆلیسی کەرکوک.
عەمید ئەفراسیاو باوکی 5 منداڵە 3 کوڕ و 2 کچ.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
10 hours لهمهوپێش



