
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
SNN-
لە سەردانێکیدا بۆ نەخۆشخانەی واڵتەررید-ی سەربازیی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە دەمامک-ەوە دەرکەوت، پاش ئەوەی پێشتر لەهیچ کۆڕ و کۆبوونەوەیەکدا بە دەمامکەوە نەدەبینرا.
لەدوای سەردانەکەی ترەمپ وتی: “گەر تۆ چوویتە نەخۆشخانەیەک پێویست بەوە دەکات کە دەمامک بەکاربهێنیت بۆ پاراستنی تەندروستیی خۆت و دەوروبەرت”.
سەرۆکی ئەمریکا داواشی لەرۆژنامەنووسان و پەیامنێران کرد کە بەردەوام لەرووماڵ و کارەکەیاندا دەستکێش و دەمامک بەکاربهێنن.
پێشتریش دەوترێت لەکاتی سەردانی بۆ کۆمپانیای (فۆرد) دۆناڵد ترەمپ رێنماییەکانی خۆپارێزیی جێبەجێکردووە.

More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



