
تاوەری کارەبا
SNN
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی دانانی جۆزه‌ی (16-20) ئه‌مپێری راگرت و ئەوەی خستەڕوو: “هه‌موو پارێزگای سلێمانی به‌رنامه‌ی دابه‌شكردنى كاره‌بای بۆ هاووڵاتیان وه‌ك یه‌ك ده‌بێت”.
لە راگەیەندراوێکیدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە: “له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ى دانانى (پێوه‌ری زیره‌ك)، له رێگه‌ی پارێزگاره‌وه گشتاندن بۆ هه‌موو یه‌كه ئیدارییه‌كان كراوه بۆ كاری پێویست، به‌وه‌ی كه به‌رنامه‌ی دیاریكراو بۆ جۆزه‌كان نه‌ماوه و هه‌موو پارێزگای سلێمانی به‌رنامه‌ی دابه‌شكردنى كاره‌بای بۆ هاووڵاتیان وه‌ك یه‌ك ده‌بێت. ئیداره‌كانیش سه‌رپشك كراون، به‌مانه‌وه یاخود لابردنى جۆزه‌كان”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: “له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاوین و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی خواستنی به‌كارهێنانی كاره‌با، ساڵانه به‌به‌راورد به وه‌رزی به‌هار و پایز، هاوشێوه‌ی وه‌رزى زستان، كاته‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵ، به به‌راورد به هاوینی ساڵانی رابردوو پێدانی كاره‌با باشتر بووه”.
باس لەوەشدەکرێت: “له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌و (جۆزانه) توانیویانه هاوكارێكی باش بن بۆ پاراستنی گۆڕه‌ره (محه‌ویله)كان و فیده‌ره‌كانمان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كاره‌با و سوودیان بۆ ئه‌و سنوورانه هه‌بووه و له‌وكاته‌دا كاره‌بای باشتریان وه‌رگرتووه. به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستكاریكردن و سه‌رپێچیه‌كی زۆره‌وه، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كاره‌با له‌ماوه‌ی رابردوودا زۆر كه‌متر بووه به‌به‌راورد به ساڵانی پێشووتر بەوهۆیەوە پرۆژه‌یه (دانانى جۆزه) كۆتایی دێت”.
سەبارەت بە ئیدارەکان، کارەبای سلێمانی وتوویەتی: “هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گشتاندن كراوه بۆ یه‌كه ئیداریه‌كان و سه‌رپشك كراون به‌هێشتنه‌وه یاخود لابردنى جۆزه‌كان، باشتر وایه جۆزه‌كان له‌سیستمه‌كه‌دا بمێنێته‌وه بۆ پاراستنی محاویله و تۆڕه‌كانى كاره‌با، ئێمه‌ش به‌پێی توانا هه‌وڵ ده‌ده‌ین هاوكاری ئه‌و ناوچانه بكه‌ین به‌پێدانی به‌رنامه‌یه‌كی باشتر”.
لەماوەی رابردوودا لە بەشێک لە قەزا و ناحییەکانی هەرێم جۆزەی 16 ئەمپێری و 20 ئەمپێری دانران بە مەبەستی کەمکردنەوەی فشار و دادپەروەری لە دابەشکردنی کارەبادا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


