
SNN
وڵاتان و کۆمپانیا جیهانییەکان کەوتوونەتە گێژاوی رکابەری و ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و چین لە بواری تەکنەلۆژیادا، ناچاریش دەکرێن لایەنگری یەکێک لەو دوو وڵاتە بکەن لە کاتێکدا ناکۆکییەکانی نێوانیان دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە کۆمپانیا جیهانییەکان.
کۆمپانیای تیک تۆکی چینی، تایبەت بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆی کورت، کەوتووەتە نێوان بەرداشی ناکۆکییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتەوە، ئەپەکە کە سەدان ملیۆن بەکارهێنەری لە هیندستان و ئەمریکا هەیە، لەلایەن هیندستانەوە قەدەغە کراوە.
حکومەتی هیندستان جگە لە تیک تۆک، دوو ئەپی دیکەی چینی قەدەغەکردووە، کە ئەوانیش ئەپی (ویچات) و (یو سی براوزەر)ن کە بەکارهێنەرێکی زۆریان لە هیندستان هەبووە.
بەریتانیاش پێداچوونەوە دەکات بە پێدانی مۆڵەت بە کۆمپانیای هواوی تا هاوکاربێت لە بنیادنانی تۆڕی نەوەی پێنجەم 5G بۆ بەریتانیا.
ئەمریکاش وەک رکابەرێکی سەرسەختی چین تاوتوێی قەدەغەکردنی ئەپی تیک تۆک دەکات و بە “مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی” وەسفی دەکات، بە پاساوی ئەوەی ئەپەکە بۆ سیخوڕیکردن بەکارهاتووە.
رکابەرییەکانی نێوان ئەمریکا و چین لە بواری تەکنەلۆژیادا ئێستا بە روونی لە (هەواڵگری دەستکرد) و هێڵی ئینتەرنێتی زۆر خێرای نەوەی پێنجەم (5G) بۆ موبایل و چەند بابەتێکی دیکەدا بە زەقی دەبینرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


