
مزگەوتی ئایا سۆفیا و پاپای ڤاتیکان
SNN-
لەکاردانەوەی بەرامبەر گۆڕینی ناسنامەی ئایا سۆفیای مێژوویی لە مۆرکێکی مێژووییەوە بۆ مزگەوت و دەڵێت: “لەو هەنگاوەی حکومەتی ترکیا نیگەرانین”.
پاپا فڕانسیس پاپای ڤاتیکان لەوتاری هەفتانەی خۆیدا دەڵێت: “بیرم لای ئەستەنبوڵە و هەست بەئازار دەکەم لەبەرامبەر ئەوەی دژی ئایا سۆفیا کرا”.
رۆژی هه‌ینى ئه‌نجومه‌نی شووراى توركیا پاش 86 ساڵ له مانه‌وه‌ى به مۆزه‌خانه، بڕیاریدا ئایا سۆفیا بگۆڕێت بۆ مزگه‌وت، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ى به‌دواى خۆیدا هێنا.
ئایا سۆفیا له ساڵى 537ى زاینى له سه‌رده‌مى قوستەنتنییەی یه‌كه‌م ئیمپڕاتۆرى گه‌ورەى ڕۆم دروستكراوه و كڵێسا بووه، له ساڵى 1453 پاش ئه‌وه‌ى ئیستانبوڵ ئێستا له‌لایه‌ن ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانییه‌وه داگیركراوه، له‌ڕووى بیناسازییه‌وه گۆڕانكارى تێداكراوه و قوبه‌ى بۆ دروسترا و كرایه مزگه‌وت.
دواتر له 24ی تشرینی دووه‌می 1934، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى توركیا و مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتوركه‌وه ئایا سۆفیاى گۆڕا بۆ مۆزه‌خانه تا ئه‌مڕۆش ئه‌و بڕیاره كارى پێكرا.
پاش تێپه‌ڕبوونى نزیكه‌ى سه‌ده‌یه‌ك هەینی رابردوو فه‌رمانگه‌ی 10 یەمینی ئه‌نجومه‌نی شوورا سه‌ر به دادگاى باڵاى توركیا له‌سه‌ر داواكارى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركیا كه ماوه‌یه‌كى زۆره باسى ئه‌و بابه‌ته ده‌كات، بڕیاره‌كه‌ى ساڵى 1934ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ئایا سۆفیاى كرد به مزگه‌وت، خودى سه‌رۆككۆمارى توركیاش ئه‌مڕۆ ئه‌و نووسراوه‌ى واژۆ كرد كه ئایا سۆفیا ده‌كاته موڵكى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى توركیا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


