پشکنینی كۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەبێتە پارە

0
4468
کۆرۆنا

SNN- مەودا مستەفا

بەرپرسێكی وەزارەتی تەندروستی ئاشكرای دەكات لە مەودوا لە هەولێر پكشنینی بەركووتوی تووشبووانی كۆرۆنا دەبێتە پارە جگە لەوەی كە خزمێكی نزیكی وەكو خوشك و برا و دایك و باوك نەبێت ئەویتر دەبێت بۆ پكنین بری 50 هەزار دینار بدەن.

ئەمڕۆ لە كاتی پەیوەندی كرد بەنەخوشێك لە شاری هەولێر لەلایەن سەنتەری پشكنینی بەركەوتوانی كۆرۆنا بە ناوی نەخۆشخانەی زانكۆ ئاگاداكراوەتەوە كەئەگەر بێت و پشكنین بكات ئەوە دەبێت بڕی 50هەزار دینار بدات پێشیان وتووە ئەمرۆ ئەو بڕیارە دەرچووە.

هاوكات بەرپرسێكی تەندروستی هەولێر هەواڵەكەی پشتراست كردۆتەوە ئاشكرای كرد كەوا ئەمرۆ لە كۆبوونەوەی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاگاداكراونەتەوە بۆ هەر پشكنینێک: پێویستە بڕی 50 هەزار دینار لەبەركەتوو وەربگرن تەنها ئەو بەركەووتووانە نەبێت كەخزمی نزیكی ئەو كەسن و تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنان .

ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە کە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە 9201 کەس (2288 هەولێر، 6374 سلێمانی، 275 دهۆك، 264 هەلەبجە)

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this