
ترەمپ
SNN
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تویتێکدا دەڵێت ” هەواڵی گرنگ دەربارەی ڤاکسین” بەبێ هیچ روونکردنەوەیەک لەسەر ئەو تێکستەی کە لە تویتەردا نوسیویەتی.
ئەم تویتەی ترەمپ لە کاتێدایە کە چەند رۆژیك لەمەوپێش ئاماژەی بەوەکرد کە کۆمەڵێک توێژە لە کۆمپانیای (مۆدێرنا) گەیشتوونەتە ئەنجامی گرنگ و کۆتایی دەربارەی ڤاکسینی کۆرۆنا، ترەمپ لەم تویتە نوێیەدا ئاماژەبێت بۆ ئەوەی کە توێژەرانی ئەو کۆمپانیایە گەیشتوونەتە خاڵێک کە تێیدا ڤاکسینی کۆرۆنایان دۆزیبێتەوە.
لە سەرتاسەری جیهاندا تەواویی وڵاتە زلهێزەکان دەستیانکردووە بە گەڕان و لێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینێک بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا کە تا ئیستا زیاتر لە 570هەزار هاووڵاتی لە سەرتاسەری جیهاندا کوشتووە، بەڵام پێدەچێت ئەمریکا ئەو وڵاتەبێت کەبگاتە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا.

More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



