
پاریس سانجێرمان
رابیتەی خولی فەرەنسا ئەمڕۆ پێنجشەممە یانەی پاریس سانجێرمانی بە براوەی نازناوی ئەم وەرزەی خولی فەرەنسا دانا.
دوای ئەوەی حکومەتی فەرەنسا بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بڕیاری هەڵوەشانەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی فەرەنسای دا، ئەمڕۆ رابیتەی خولەکە بڕیارەکەی حکومەتی پەسەند کردو خولەکەی هەڵوەشاندەوە.
بەمەش پاریس سانجێرمان بە براوەی نازناوی ئەم وەرزەی خولەکە دانراوە بە پێی ئەو ریزبەندییەی یانەکە لە ئێستادا تێیدایە.
پاریس سانجێرمان 27 یاری لەم وەرزەی خولەکە ئەنجامداوە و توانیویەتی 68 خاڵ کۆبکاتەوەو لە پلەی یەکەم دێت، 12 خاڵ لە پێش یانەی مەرسیلیای دووەمی خولەکەوەیە.
هەروەها یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بۆ وەرزی نوێی خولی یانە پاڵەوانەکان رێگە بە پاریس سانجێرمان دەدات بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەکان بکات، بەهۆی ئەوەی لە پلەی یەکەمە.
هەروەها یانەکانی مەرسیلیا و رین-یش بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکان دەکەن و یانەکانی ریمس و نیس بەشداری یۆرۆپالیگ دەکەن
More News
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16 hours لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16 hours لهمهوپێش



