
تویتەر
SNN
درەنگانێکی ئەمشەو هەژماری تویتەری چەندین کەسایەتی و کۆمپانیای ناوداری جیهان هاککرا، لەنێویشیاندا هەژماری بیڵ گەیتس و ئێڵن مەسک و ئۆباما و ئەپڵ.
ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە: لەنێو ئەو کەسایەتی و کۆمپانیایانەی کە هاککراون ناوی جۆو بایدن کاندیدی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا و کۆمپانیای ئەپڵ و ئوبەریش هەیە، هاککەرەکان بڵاوکراوەیەکیان لە هەژماری تویتەری ئەم کەس و کۆمپانیایانە بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا نووسراوە، “کاتی ئەوەیە هەندێک (پارە)تان بۆ بگەڕێنینەوە، تۆ هەزار دۆلار بنێرە و ئێمە دوو هەزارت بۆ دەنێرینەوە، ئەم هەلە تا 30 خولەکی تر بەردەستە، چێژی لێ ببینن.”
هەرچەندە دوای رووداوەکە خواست لەسەر پشکەکانی تویتەر بە رێژەی %3 دابەزی، هاوکات وتەبێژێک بەناوی کۆمپانیاکەوە بە ماڵپەڕی “Business Insider”ی راگەیاندوە، کۆمپانیاکەیان لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە رووداوەکە.
جگە لەمەش تۆڕە کۆمەڵایەتیەکە بەشێکی زۆری تویتەکانی کە لەو هەژمارانەدا بڵاوکراونەتەوە سڕیوەتەوە، بەڵام ئەمە رێگر نەبووە لەوەی تا کاتژمێر 11 و و 30 خولەکی ئەمشەو هەزاران کەس هەڵبخەڵەتێنن و بەپێی ئامارە نافەرمییەکان بە بەهای 116 هەزار دۆلار بیتکۆین بنێرن بۆ هاککەرەکان، ئەو ژمارەیەش خولەک بە خولەک لە بەرزبوونەوەدایە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


