رێكخراوی كەمئەندامانی هەڵەبجە پرۆژەی “دەبمە هاوڕێی کتێب”ی راگەیاند

پرۆژی دەبمە هاوڕێی کتێب فۆتۆ عەلی حەمە سەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
رێكخراوی كەمئەندامانی هەڵەبجە بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی (FIDA) ی نێودەوڵەتی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە پرۆژەی (دەبمە هاوڕێی كتێب)ی بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەتی هەڵەبجە راگەیاند، بەرپرسی رێكخراوی كەمئەندامانی هەڵەبجەش ناوەڕۆكی پرۆژەكە بۆ SNN دەخاتەڕوو.
مەریوان وەهبی، بەرپرسی رێكخراوی كەمئەندامانی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: بەمەبەستی رەخساندنی هەلی خوێندنی زیاتر بۆ قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت، ساڵانە چەندین چالاكی جیاوازمان ئەنجامداوە بەڵام لەمساڵدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا شێوازی چالاكییەكانم گۆڕی بۆ پرۆژەی (دەبمە هاوڕێی كتێب) كە بەسەرپەرشتی ڕێكخراوی (FIDA)ی نێودەوڵەتی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە ئەنجامی دەدەین.
ئاماژەی بەوەشكرد: بۆ ئەمساڵ پڕۆژەیەكی جیاوازمان راگەیاندووە كە خۆی دەبینێتەوە لە دابەشكردنی (جانتا و لیفێكس بۆ قەڵەم بۆیەی قۆناغی سەرەتایی و كتێب بۆ دایكان و باوكان و قوتابیان، بروشەر، دەمامك و دەستكێش، هۆشیاری و رێنمای، یاری و راهێنان بۆ ئەو قوتابیانیەی گرفتی ژیرییان هەیە)، هاوكات هەر لە پڕۆژەكەماندا چەند كتێبێك هەیە بۆ دایكان و باوكان سودی لێ دەبینن لە راهێنانی منداڵەكانیان و رێنمای تایبەت هەیە بە چۆنیەتی خۆپاراستنی منداڵان لە رووداوە سروشتییەكان.
بەرپرسی رێكخراوی كەمئەندامانی هەڵەبجە، ئەوەشی خستەڕوو: مەبەستی سەرەكیمان لەم پرۆژەیە بۆ ئەوەیە كە دەمانەوێت منداڵان و خوێندكارانی خاوەنپێداویستی تایبەت لە وەرزی هاویندا دانەبڕێن لە بواری پەروەردە و خوێندن لەڕێی ئەم پڕۆژەیەوە بتوانرێت هاوكاری بكرێن، بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو باشتر خۆیانی بۆ ئامادە بكەن.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


