
لۆگۆی پۆلیسی سلێمانی
SNN
پۆلیسی سلێمانی باندێکی بازرگانیکردنی بە جەستەی مرۆڤی دەستگیرکرد کە لە دوو کورد و شەش کەسی بە رەچەڵەک عەرەب پێکهاتبوون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار باندێكی بازرگانیكردنیان بە جەستەی مرۆڤ دەستگیركرد كە كاریان كڕین و فرۆشتنی گورچیلەی مرۆڤ بووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “دوای لێكۆڵینەوە و گەڕان و بەدواداچوون توانرا هەشت تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە كاریان بازرگانیكردن بووە بە گورچیلەی مرۆڤەوە، بە ناوەکانی (أ،ی ،ع) لەدایكبووی 1996، کوردی دانیشتووی سلێمانی، (ه، ع، س) لەدایكبووی 1986، كوردی دانیشتووی شاری سلێمانی، (ع، أ، م) لەدایكبووی 2000، عەرەبی دانیشتووی شاری سلێمانی ،(م، أ، ح) لەدایكبووی 2000 عەرەبی دانیشتووی شاری سلێمانی، (ی، س، م) لەدایكبووی 1994 عەرەبی دانیشتووی شاری سلێمانی، (أ، ح، ز) لەدایكبووی 1973 عەرەبی دانیشتووی شاری سلێمانی، (ه، ی، ت) لەدایكبووی 1998، عەرەبی دانیشتووی شاری بەغدا، (ع، ع، ك) لەدایكبووی 1998 عەرەبی دانیشتووی شاری سلێمانی .
ئەوەش خراوەتەڕوو: تۆمەتبارەکان لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



