
SNN
بە گوێرەی راپرسییەک، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو قەیرانە داراییەی کە بەدوای خۆیدا هێناویەتی، زۆرترین زیانی بە کۆمپانیا بچوک و مامناوەندەکانی جیهان گەیاندووە.
کۆمپانیای فەیسبووک بە هاوکاری بانکی جیهانی لە راپرسییەکیدا ئاشکرایکردووە، قەیرانی دارایی سێیەکی کۆمپانیاکانی جیهانی ناچارکردووە ژمارەی کارمەندەکانیان کەمبکەنەوە.
لە کۆی 30 هەزار بەڕێوەبەری کۆمپانیا بچوک و مامناوەندەکانی 50 وڵاتی جیهان کە لە راپرسییەکەدا بەشدارییان کردووە، 26%یان باسیان لەوەکردووە ناچاربوون بەهۆی قەیرانی داراییەوە ژمارەی کارمەندی کۆمپانیاکانیان کەمبکەنەوە.
54%ی ئەو کۆمپانیایانەی کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە جیهاندا داخراون لە کەرتی گەشتیاریدا کاردەکەن، لەدوای کەرتی گەشتیاریش ئەو کۆمپانیایانەی کە تایبەتن بە رێکخستنی بۆنە و ئاهەنگەکان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.
لە راپرسیەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: ئەو کۆمپانیایانەی کە خاوەنەکانیان ژنن زیاتر زیانیان بەرکەوتووە بەراورد بەو کۆمپانیایانەی کە خاوەنەکانیان پیاون.
پێشتر بانکی جیهانی قەبارەی ئەو زیانانەی کە بەر کۆمپانیاکانی جیهان کەوتووە بە سێ تریلیۆن و 800 ملیار دۆلار مەزەندە کرد.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



