هێشتا حه‌شدى شه‌عبى له مه‌رزه‌كانى خانه‌قین و مه‌نده‌لی ماون و باڵا ده‌ستن

مەرزەکانی سنووری خانەقین
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
هه‌رچه‌نده سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق به‌مه‌به‌ستى كۆنترۆڵكردنى ده‌روازه سنوورییه‌كان دوو هێزى ڕه‌وانه‌ى هه‌ردوو مه‌رزى مه‌نده‌لى و مونزریه له خانه‌قین كرد بۆ ئه‌وه‌ى رێگریی بكات له گه‌نده‌ڵى ئیدارى و هاورده‌كردنى بابه‌تى قه‌ده‌غه‌كراو و نایاسایی، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا حه‌شدى شه‌عبى لەو دوو مهرزەدا هه‌ن و خۆیان باڵاده‌ستن.
ڕۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو مسته‌فا كازمى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى مه‌رزى مه‌نده‌لى كرد و له‌و سه‌ردانه‌دا مه‌رزه‌كه‌ى كرده‌وه و ڕاده‌ستى هێزه‌كانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرایى كرد، ڕۆژێك پێش سه‌ردانه‌كه‌شى بۆ دیاله هێزێكى ڕه‌وانه‌ى خانه‌قین كرد و هێزه‌كه له‌ناو مه‌رزى مونزریه جێگیر كران بۆئه‌وه‌ى به هه‌مانشێوه ئه‌و مه‌رزه‌ش بكه‌وێته ده‌ستى هێزه ئه‌منییه‌كه.
ئازاد شه‌فى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق و سه‌رۆكى پێشووى ئه‌نجومه‌نى ناحیه‌ى مه‌نده‌لى بهSNNى راگه‌یاند: ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه له سنوورى مه‌نده‌لى و زۆربه‌ى ناوچه‌كانى دیكه ده‌روازه سنوورییه‌كان كه‌وتوونه‌ته ده‌ستى چه‌كداره‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و به‌وهۆیه‌شه‌وه له‌ماوه‌ى رابردوودا له‌به‌ر گه‌نده‌ڵى ئیدارى و هاورده‌كردنى خواردهمهنى به‌سه‌رچوو و زۆر بابه‌تى نایاسایی له مه‌رزێكى وه‌كو مه‌نده‌لى له‌ماوه‌ى ته‌نها 10 مانگدا 11 جار به‌ڕێوه‌به‌رى مه‌رزه‌كه گۆڕدرا بۆئه‌وه‌ى بتوانن كۆنترۆڵی دۆخەکە بكه‌ن، به‌ڵام له كۆتاییدا هه‌ر بێ سوود بوو دیسانه‌وه مه‌رزه‌كه لەلایه‌ن حه‌شده‌وه كۆنترۆڵدهكرایهوه.
وتیشى: “له‌ئێستادا كه دیسانه‌وه مه‌رزى مه‌نده‌لى كراوه‌ته‌وه و گوایه خراوه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ى باسی لێوه‌ده‌كرێت هێشتا حه‌شدى شه‌عبى بوونیان هه‌بێت، ئه‌وا بڕوا ناكەم هه‌نگاوێكى ئه‌وتۆ نرابێت، چونكه خۆى گرفتى ئه‌و مه‌رزانه و ئه‌و گله‌یی و نیگه‌رانییانه‌ى له‌باره‌یانه‌وه هه‌بووه، له‌به‌ر چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى بووه”.
ئازاد شه‌فى راشیگه‌یاند: كاتى خۆى بۆیه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان زوو ده‌گۆڕدران، بۆئه‌وه بوو به دوور بن له هه‌ڕه‌شه و ژێردەستەیی ئه‌و گروپ و چه‌كدارانه‌ى ده‌ستیان به‌سه‌ر مه‌رزه‌كاندا گرتبوو، چونكه ده‌یانویست خۆیان باڵا ده‌ست بن چۆنیان ویست به‌و شێوه‌یه به‌ڕێوه‌ى ببه‌ن.
له‌ماوه‌ى رابردوودا له‌به‌ر خراپیى ئیداره‌دانى ده‌روازه سنوورییه‌كان له سنوورى دیاله، چه‌ندینجار ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دیاله له‌به‌ر گه‌نده‌ڵى و هاورده‌ى خۆراكى به‌سه‌رچوو و قه‌ده‌غه‌كراو داوایان له حكومه‌تى عێراق كردووه مه‌رزى مه‌نده‌لى كه مه‌رزێكى بازرگانییه دابخه‌ن و چه‌ندین به‌ڵگه‌شیان له‌وباره‌یه‌وه خسته‌ڕوو.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسى ده‌روازه‌ى مونزریهى خانه‌قین بهSNNى راگه‌یاند: هه‌رچه‌نده شه‌وى هه‌ینى ڕابردوو له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقه‌وه هێزێكى تایبه‌تى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا ڕه‌وانه‌ى مه‌رزى مونزریه له خانه‌قین كران و تێیدا جێگیربوون بۆ ئه‌وه‌ى كۆنترۆڵى مه‌رزه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستاش چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى به فه‌رمى لەنێو مهرزهكهدان هه‌روه‌كو پێشوو سه‌رپه‌رشتى كاروباره‌كان ده‌كه‌ن.
وتیشى: “حه‌شدى شه‌عبى له‌نێو مه‌رزه‌كه باره‌گا و ئاڵایان هه‌یه، فه‌رمان به‌سه‌ر ته‌واوى به‌شه‌كانى نێو مه‌رزه‌كه‌دا ده‌كه‌ن و هیچ كه‌سێكیش بۆی نییه له فه‌رمانیان ده‌ربچێت و ههرچییشیان ویستبێت له كاروبارى نایاسایی كردوویانه به بێ گوێدانه هیچ لێپێچینهوهیهكى یاسایى”.
ئه‌و سەرچاوەیە باسیشى له‌وه‌كرد، هێزه نوێیه‌كه كه له ژماره‌یه‌ك سه‌رباز و ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى پێكهاتوون تاوه‌كو ئێستا هیچ گۆڕانكارییه‌ك یان هه‌نگاوێكى نوێیان نه‌ناوه له‌نێو مونزریه.
ده‌روازه سنوورییه‌كان له سنوورى حكومه‌تى عێراق راسته‌وخۆ سه‌ر به ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كانن له به‌غدا و حكومه‌ته خۆجییهكانى ئه‌و ناوچانه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان به‌سه‌ریانه‌وه نییه.
له‌ماوه‌ى رابردوودا به‌هۆى دهستتێوهدرانى گروپهكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌لایه‌نى ئیدارى و بازرگانى ئه‌و مه‌رزانه، نیگه‌رانى زۆر كه‌وته‌وه به تایبه‌تیش چه‌ندینجار به‌ڵگه‌ى هاورده‌ى خۆراكى به‌سه‌رچوو بابه‌تى نایاسایى و كه‌لوپه‌لى نه‌شیاو و كوالێتى نزم خرانه‌ڕوو كه له‌و مهرزانەوە هاورده‌ى عێراق ده‌كرێن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


