ماوهى 5 ساڵە حكومهتى ههرێم هیچ پرۆژەیەكی خزمەتگوزارى له پێنجوێن جێبهجێنهكردووه

ناوبازاڕى قهزاى پێنجوێن سهربه پارێزگاى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
قایمقامی قەزای پێنجوێن رایدهگهیهنێت: لەگەڵ ئەوەی خاوەنى مەرزی نێودەوڵەتی باشماخین و ساڵانە بە سەدان ملیۆن دینار بۆ داهاتی حكومەت زیاددەكات، بەڵام ماوەی پێنج ساڵە هیچ پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە سنوورەكەماندا جێبەجێنەكراوە.
زانا ڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە SNNی راگەیاند: “لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری قەزای پێنجوێن كەوتبوونە بواری جێبەجێكردنەوە و بەشێكیشیان لێ جێبەجێكراون له پێنج ساڵى رابردوودا، بەڵام وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی حكومەت ئەوەیان پێ راگەیاندووین: بەهۆی دروستبوونی قەیرانی داراییەوە ناتوانین ئەو پرۆژانەش تەواوبكەین كە پەیوەندییان بە خزمەتگوزاری گشتییەوە هەیە”.
وتیشى: “جگە لەوەی ئەو پرۆژانەشمان راگیراون و بە تەواونەكراوی جێهێڵدراون، لەهەمان كاتیشدا ماوەی پێنج ساڵە هیچ پرۆژەیەكی دیكەی خزمەتگوزاری لە سنوورەكەماندا نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، لەكاتێكدا ئێمە خاوەنى مەرزی نێودەوڵەتی باشماخین و ساڵانە و مانگانە داهاتێكی زۆری لێوە دەستدەخرێت بۆ حكومەت”.
قایمقامی قەزای پێنجوێن ئەوەشی خستەڕوو، “زۆربەی ئەو پرۆژانەی كە راگیراون پەیوەندییان بە وەزارەتی شارەوانییەوە هەیە، بە بڕی زیاتر لە 11 ملیار دینار پرۆژەی راگیراومان هەیە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی كە بڕی زیاد لە 20 ملیار دینار بۆ پرۆژەی دووسایدی باشماخ پێنجوێن تەرخانكراوە، بەڵام هێشتا تەواونەكراوە، ئێمە چەندین جار پێشنیارمان بۆ حكومەت كردووە بڕێك پارە لە سندوقێكی تایبەت بە پەرهپێدانی پێنجوێن دابنرێت و لە داهاتی مهرزى باشماخ پارەی بۆ تەرخانبكرێت، بەڵام هیچ وەڵامێكمان نەدراوەتەوە لە كاتێكدا ساڵانە بە سەدان ملیۆن دینار لە مەرزی باشماخەوە دەستدەخرێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


