
SNN
پۆلیسی سلێمانی دوو کەسی بە تۆمەتی کوشتنی گەنجێكی تەمەن 23 ساڵ دەستگیرکرد و دەستیشی بەسەر دوو چەکدا گرت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە: “مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار بكوژانی گەنجێكی تەمەن 23 ساڵیان دەستگیرکرد بە ناوی (س، م، ع) کە شەوی رابردوو بەهۆی رووداوێکی تەقەکردنەوە برینداربوو، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەکان گەنجەکە رەوانەی نەخۆشخانە کرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: “توانرا لەماوەیەكی كەمدا و هەمان شەو دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیشگیرا بەسەر دوو چەكی جۆری دەمانچە كە بە تۆمەتبارەکان بووە”.
سەبارەت بە ناسنامەی تۆمەتبارەکانیش بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی وتوویەتی: “تۆمەتبارەکان کوردن و دانیشتووی سلێمانین یەکێکیان ناوی (پ، ف، ک) لەدایکبووی ساڵی 1999ە، تۆمەتبارەکەی دیکەش ناوی (ڕ، ئ، ف) لەدایکبووی ساڵی 1990ە”.
لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا .
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


