
قەمەر گوڵ
SNN
کچێکی گوندنشینی ئەفغانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە “پاڵەوان” ناوی دەرکرد، دوای ئەوەی چەکی دژ بە بزوتنەوەی تاڵیبان هەڵگرت و تۆڵەی کوژرانی دایک و باوکی لە بکوژانی کردەوە.
بی بی سی بەریتانی باس لەوەدەکات، ئەو کچە ئەفغانییە ناوی قەمەر گوڵە، تەمەنی 15 ساڵە، لەگەڵ کەسوکاریدا لە گوندێکی پارێزگای غۆر دەژیا، هەفتەی رابردوو، چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و دایک و باوکییان کوشتووە، بە پاساوی ئەوەی پشتیوانییان لە حکومەتی ئەفغانستان کردووە.
لەدوای رووداوەکەش چەکدارانی تاڵیبان بەردەوامبوون لە هێرشەکانیان بۆ سەر ماڵەکەی بەڵام خەڵکی گوندەکە توانیویانە بەرگری لێبکەن.
قەمەر بڕیاردەدات تۆڵەی کوژرانی دایک و باوکی لە بکوژانی بکاتەوە و کڵاشینکۆفەکەی باوکی دەگرێتەدەست و دوو لە چەکدارانی تاڵیبان دەکوژێت و چەکدارێکی دیکەش برینداردەکات.
زەبیحوڵا موجاهید، وتەبێژی تاڵیبان لە راگەیەندراوێکیدا هەواڵەکەی بەجۆرێک بڵاوکردەوە، کە تاڵیبان هێرشی کردووەتە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە غۆر و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی کوژراون، هاوکات هەواڵی کوژرانی چەکدارانی تاڵیبانی رەتکردەوە.
دەنگی ئەمریکاش کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی بەرپرسانی ئەمنی ئەفغانستانی بڵاوکردووەتەوە کە باسیان لەوەکردووە، گوڵ لەگەڵ براکەیدا بۆ شارێکی دیکە گواستراونەتەوە بۆ ئەوەی لە تۆڵەسەندنەوەی تاڵیبان پارێزراوبن.
ئەو کارەی کە گوڵ کردی، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەی لێکەوتەوە، وێنەیەکی ئەو کچە هەرزەکارە بە چەکەکەی باوکییەوە بووەتە سیمبولی بەرهەڵستی ژنانی ئەفغانی دژ بە بزوتنەوەی تاڵیبان.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



