سبه‌ینێ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى ده‌ست به گه‌شته‌كانى ده‌كاته‌وه

گه‌شتیارێك له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى | فۆتۆ: Anadolu Ajansı
SNN
سبه‌ینێ هه‌ینى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى ده‌ست به گه‌شته ئاسمانییه‌كانى ده‌كاته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN) كه له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى وه‌ریگرتوون، “سبه‌ینێ له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه ده‌ست به گه‌شته ئاسمانییه‌كان ده‌كرێته‌وه، هاوكات فڕۆكه‌خانه‌كه ئه‌و شوێنانه‌شى ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه بلیتى گه‌شتكردن ده‌فرۆشن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبكه‌نه‌وه به كاره‌كه‌یان و گه‌شت رێكبخه‌ن، چونكه گه‌شته‌كان به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایی ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه”.
پێشتر ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى عێراق رایگه‌یاند: “له رۆژى 23ى تهمموز، ده‌ست به گه‌شته ئاسمانییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه”، به‌ڵام وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: “هەر دوو فڕۆكەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی ئامادەسازی تەواو دەكەن بۆ ئاسایی كردن و پێشوازی كردنی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتیەكان تا رێكەوتی 1ى ئابى 2020، لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئه‌ندامێتی وه‌زاره‌ته‌كانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه پێكده‌هێنرێت بۆ دانانی میكانیزمێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاساییه‌كان”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



