سێ ناوبژیوانی كاراتی كه‌ركوك به‌شداری خولێكی ئۆنلاینی عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن

حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport
یه‌كێتی كاراتی وڵاتانی عه‌ره‌بی خولێكی ناوبژیوانی له رێگەی ئۆنلاینه‌وه ئه‌نجامدا كه ژماره‌یه‌ك له ناوبژیوانانی كوردستان و عێراق به‌شدارییان تێدا كردبوو لە خولەکە سێ ناوبژیوانی كاراتی شاری كه‌ركوك به‌شدارییا تێدا کردووە.
له‌م بارەوە حسێن عه‌باس یه‌كێك له به‌شداربووانی خوله‌كه بوو بە (SNN Sport ) رایگەیاند:”خوله‌كه له لایه‌ن یه‌كێتی كاراتی وڵاتان عه‌ره‌ب له رۆژانی 25-27ی حوزیرانی 2020 ئه‌نجامدرا “.
هه‌روه‌ها وتی:” سێ ناوبژیوان له شاری كه‌ركوك به‌شداریمان له خوله‌كه كرد كه بێجگە له خۆم هه‌ر له یه‌ك پشتیوان سه‌ید گوڵ و ماجید خه‌یروڵا بوون “.
وتیشی:” وانه‌كانی خوله‌كه له لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له ( د. مشرف ئەلشهری ، د. عیماد ئەلسرسی ومه‌نسور سوڵتان ) وترانه‌وه و تایبه‌ت بوون به یاساكانی كاتا و كۆمێت و چه‌ند لایه‌نێكی تری تایبه‌ت به ناوبژیوانی كاراتی “.
حسێن عه‌باس لە کۆتایدا وتی:” سه‌رباری ئه‌وه‌ی خوله‌كه له رێگەی ئونلاینه‌وه شه‌وانه بوو، به‌ڵام سوودێكی زۆرمان لێبینی به تایبه‌تی كه دوایین گۆڕانكارییه‌كانی ناوبژیوانی كاراتیی تیایدا خرابوونەروو”.


More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


