
ریاڵ مەدرید
SNN Sport
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی گرێبەستی سێ یاریزانی هێڵی بەرگری نوێ دەکاتەوەو دەیەوێت لە یانەکە درێژە بە یاریکردن بدەن.
پێگەی ABC |ی ئیسپانی ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردووەتەوە،یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەستی هەریەکە لە رامۆس، ڤاران و کارڤاخال نوێ دەکاتەوە، بەڵام گرێبەستی رامۆس پێش دوو یاریزانەکەی تر لە کۆتایی ئەم وەرزە نوێ دەکاتەوە، کە لە حوزەیرانی 2021 کۆتایی دێت و تا ساڵی 2022 نوێی دەکاتەوە.
هەروەها دواتر یانەکە لە وەرزی داهاتوو گرێبەستی هەردوو یاریزان کارڤاخال و ڤاران نوێ دەکاتەوە، کە گرێبەستەکانیان لە 2022 کۆتایی دێت و یانەکە ئامادەیی نیشانداوە تا ساڵی 2024 ئەو دوو یاریزانە لە ریزەکانیدا بهێڵێتەوە.
یانەی ریاڵ مەدرید لە ئێستادا بە دۆخێکی باش تێدەپەڕێت، ئەمەش دوای ئەوەی توانی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا بباتەوەو بۆ جاری 34 لە مێژوویدا ببێتە پاڵەوان.
یانەکە ئامانجێکی تری گەورەی هەیە، دەیەوێت لە یاری مانچستەرسیتی بگەڕێتەوەو بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی سەربکەوێت، کە یاریەکە لە 7ی ئابی داهاتوو لە یاریگای ئیتحاد لە شاری مانچستەر ئەنجام دەدرێت.
یانەی ریاڵ مەدرید بە نیازە هیچ گرێبەستێکی گەورە ئەنجام نەدات و دەستبەرداری هەریەکە لە جەیمس رۆدریگێز و گاریس بەیڵ ببێت، لەگەڵ ئەوەدایە چەند یاریزانێكی تری بە خواستن بە یانەکانی تر بدات، ئەمەش بەهۆی ئەو قەیرانەی بەهۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تێیکەوتووە.

More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



