ریاڵ مەدرید 180 ملیۆن یۆرۆی لە فرۆشتنی چەند یاریزانێکی دەستدەکەوێت

بەیڵ و جەیمس
SNN Sport
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە فرۆشتنی چەند یاریزانێکی بڕی 180 ملیۆن یۆرۆی دەستدەکەوێت و لە ئێستاشدا بەهۆی خراپی دۆخی یانەکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، سوودێکی باش بە یانەکە دەگەیەنێت.
رۆژنامەی مارکا لە ژمارەی ئەمڕۆی شەممەدا بڵاویکردووەتەوە، یانەی شاهانە لە فرۆشتنی هەریەکە لە ئەشرەف حەکیمی و خافێر سانچێز بڕی 43.5 ملیۆن یۆرۆی دەستکەوتووە، لە گواستنەوەی ئەم هاوینە دەیەوێت جەیمس رۆدریگێز و لۆکا یۆڤیچیش و گاریس بەیڵ بفرۆشێت،لە فرۆشتنی هەموو ئەم یاریزانانە بڕی 180 ملیۆن یۆرۆ دەستدەکەوێت.
لەسەر فرۆشتنی گاریس بەیڵ رۆژنامەکە نوسیویەتی، لە ئێستادا فرۆشتنی ئەم یاریزانە بە نسبەت یانەی شاهانەوە ئاڵۆزە، چونکە بەیڵ بە هیچ شێوەیەک نایەوێت مەدرید جێبهێڵێت، ئەو دوو ساڵ لە گرێبەستەکەی ماوە و ئامادەیی نیشانداوە تا 2022 بمێنێێتەوە.
ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگا وەکو یاریزانی یەدەگ مامەڵە لەگەڵ بەیڵ و جەیمس رۆدریگێز ولۆکا یۆڤیچ دەکات، ئەمەش بەهۆی ئەوەی زیدان نایەوێت پشت بە ئەو سێ یاریزانە ببەستێت و لە پلانی خۆی بۆ یارییەکان ئەم وەرزە دوریخستوونەتەوە.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


