كه‌سێكى ته‌مه‌ن 35 ساڵ له كه‌لار به ده‌ستڕێژى گوللـه كوژرا

كوشتن | فۆتۆ: Fer Gregory
SNN
ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له گوندێكی كه‌لار ده‌ستڕێژى گوللـه له كه‌سێك كراوه و كوژراوه، وتیشى: له‌سه‌ر سكاڵاى كه‌سوكارى قوربانییه‌كه فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ حه‌وت كه‌س كه گومانده‌كرێت له رووداوه‌كه‌وه تێوه‌گلابن ده‌رچووه.
به‌یانى ئه‌مڕۆ موقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قه‌دووری، به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: “به‌یانی ئه‌مڕۆ له گوندی ملهسوورهی سه‌ر به ناحیه‌ی ڕزگاری ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك به ناوی (نه‌وشیروان جه‌لال محه‌مه‌د) لەدایكبووی 1985 هێنرایه به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار كه به‌هۆی به‌ركه‌وتنی گوللـه گیانیله‌ده‌ستدابوو”.
وتیشى: “به وته‌ی كه‌سوكاری قوربانییه‌كه، ماتۆڕسكیلێك كه دوو كه‌سی له‌سه‌ر بووه ته‌قه‌یان له ناوبراو كردووه و له ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستداوه”.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان له‌باره‌ى تۆمه‌تبارانى رووداوه‌كه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له‌سه‌ر سكاڵای كه‌سوكاری به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی (406) فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ حه‌وت كه‌س ده‌رچووه كه پێشتر له‌سه‌ر زه‌ویوزار كێشه‌یان هه‌بووه و رووداوێکی دیکەی کوشتن له‌نێوانیاندا روویداوه، له ئێستادا په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


