كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتى و پارتى ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ناچێت و مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و دوو حزبه به‌جیا كۆده‌بنه‌وه

لۆگۆى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان | گرافیك: گۆڤار بابه
SNN – مه‌ودا مسته‌فا
بڕیاره سبه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتى و پارتى به‌ڕێوه‌بچێت و ئه‌مڕۆش مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و دوو حزبه به جیا دوو كۆبوونه‌وه‌ى تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له به‌رپرسانى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وه‌ریگرتوون، “هه‌رچه‌نده بڕیاربوو ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتى و پارتى به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌ڕێوه‌ناچێت”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “ئه‌مڕۆ شه‌ممه هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى و پارتى به جیا دوو كۆبوونه‌وه‌ى تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌ن به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانیان و هه‌نگاوه‌كانیان له‌و باره‌یه‌وه، بڕیاره سبه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى نێوانیان به‌ڕێوه‌بچێت”.
ماوه‌ى هه‌شت مانگه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان ئه‌نجام نه‌دراوه، چه‌ند جارێكیش هه‌واڵى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه له‌نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا له میدیاكان بڵاوبووه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام نه‌داوه.
پێشتر ئارى هه‌رسین، په‌رله‌مانتارى پێشووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى حزبه‌كه‌ى و یه‌كێتى وتى: “كۆبوونه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى كاریگه‌رى خراپى له‌سه‌ر یه‌كڕیزى نیشتیمانى هه‌یه، بۆیه من وه‌ك ئارى هه‌رسین ئاماده‌م ده‌ستى دانه به دانه‌ى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ماچ بكه‌م له‌پێناو ئه‌وه‌ى تێبگه‌ین له‌وه‌ى كه ته‌بایی ئێمه چه‌ند گرنگه و كۆببینه‌وه، ئه‌م میلله‌ته‌ش له‌و ئه‌شكه‌نجه ده‌روونییه ده‌ربهێنین كه دروستمانكردووه بۆیان”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه پێشتر فەرید ئەسەسەرد، سكرتێری ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: “بەراورد بە پێشووتر بەستەڵەكی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی نەماوە، بەڵام لە دوای كۆنگرەی یەكێتی ژمارەیەك پرسی هەڵپەسێردراو هاتنەئاراوە و پێویستە یەكلایی بكرێنەوە”.
وتیشى: “یەكێتی لەگەڵ هەموو لایەنەكان بناغەیەكی پتەوی بۆ پەیوەندییەكانییان دروستكردووە و هەنگاوی باشی بڕیووە”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا فەرید ئەسەسەرد ئاماژەی بەوەشكرد: “یەكێتی میكانیزمێكی داناوە بۆ پەیوەندییەكانی لەگەڵ پارتی و لە ماوەیەكی نزیكدا كۆدەبنەوە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


