كوڕه‌كانى بارزانى سووته‌مه‌نییان بۆ فڕۆكه‌كانى ئه‌مریكا دابینکردووە و کۆشک و تەلاریان لە ئەمریکا و لەندەن هەیە

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
SNN-
دابینكردنى سووته‌مه‌نى بۆ فڕۆكه‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌مریكا له عێراق و سوریا و كڕینى كۆشكى ملیۆنان دۆلاریى له ئه‌مریكا و له‌نده‌ن له لایه‌ن كوڕه‌كانى مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌بێته جێگه‌ى سه‌رنجى میدیاكانى ئه‌مریكا.
زاك كۆپلین، لێكۆڵه‌ر له پڕۆژه‌ی به‌رپرسیاریه‌تیی حكومی كه ماڵپه‌ڕی (new republic) له نوێترین بنكۆڵكاری خۆیدا كه رۆژى 24ى تهمموز، بڵاویکردووەته‌وه، ورده‌كارى كاركردنى چه‌ند كۆمپانیایه‌ك له كوردستان ئاشكرا ده‌كات كه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ى بازرانییه‌وه دروستكراون، ئه‌م كۆمپانیایانه دابینكردنى سووته‌مه‌نى فڕۆكه‌كانى ئه‌مریكایان له عێراق و سوریا قۆرخكردووه، هاوكات به پاره‌كه‌یان كۆشكى گرانبه‌هایان له به‌ریتانیا و ئه‌مریكا كڕیووه.
چۆن كۆمپانیایه‌كى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پنتاگۆن-ی هه‌ڵخڵه‌تاندووه؟
سه‌ره‌تاى ئه‌م چیرۆكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێنج ساڵ به‌ر له ئێستا كاتێك كه كۆمپانیایه‌كی خزمه‌تگوزاریی لۆجستی به ناوی (DGCI) كه باره‌گاكه‌ى له ویلایه‌تى ڤێرجینیایه له ئه‌مریكا گرێبه‌ستى دابینكردنى سووته‌مه‌نى بۆ فڕۆكه‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌مریكا واژوو كردووه، پرۆسه‌كه و گرێبه‌سته‌كه‌ش به باشى به‌ڕێوه‌چووه تا ئه‌و كاته‌ى كه پنتاگۆن به‌هۆى به‌رزیى نرخى سووتهمهنییهكهوه ده‌یه‌وێت كۆتایی به گرێبه‌سته‌كه بهێنێت و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیاى تر بكات، به‌ڵام كۆمپانیاى (DGCI) چه‌ندین رێگا ده‌گرێته‌به‌ر تاوه‌كو له كۆتاییدا به ئامانجه‌كه‌ى ده‌گات و پنتاگۆن ناچار ده‌كات كه دووباره گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵدا واژوو بكاته‌وه، هه‌ر بۆیه له ئه‌نجامدا وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌مریكا ناچار ده‌بێت سووته‌مه‌نى به نرخێكى گرانتر له‌م كۆمپانیایه بكڕێت، چونكه نرخى یه‌ك گاڵۆن سووته‌مه‌نى به 10 دۆلار پێ فرۆشراوه.
ئه‌م بابه‌ته به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌م ماوه‌یی دوایى و ئه‌وه‌ى گومانه‌كان زه‌قده‌كاته‌وه بریتییه له به‌رزبوونه‌وه‌ى داهاتى كۆمپانیاى دابینكه‌رى سووته‌مه‌نییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى پێشبینى نه‌كراو، چونكه له ماوه‌ى ساڵى 2015 بۆ ساڵى 2017 داهاتى كۆمپانیاكه له دوو ملیۆن دۆلاره‌وه بۆ 150 ملیۆن دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه، كۆمپانیاکه له كۆمپانیایه‌كى بێناوه‌وه خۆى ده‌گه‌یه‌نێته پله‌ى 20ەمی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى له ویلایه‌تى ڤێرجینیا له ئه‌مریكا گه‌شه‌یان كردووه، چونكه رێژه‌ى گه‌شه‌كردنى داهاته‌كه‌ى 10.999%، بووە له كاتێكدا خاوه‌نى تەنیا 10 كارمه‌نده.
گه‌شه‌كردنى خێرایی ئه‌م كۆمپانیا به‌ناو ئه‌مریكییه ده‌بێته جێگه‌ى سه‌رنجى حكومه‌تى ئه‌مریكا، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه زاك كۆپلین، له بنكۆڵكارییهكهیدا نووسیویه‌تى: “هه‌وڵمدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى كۆمپانیاكه قسه بكه‌م، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌دامه‌وه، هۆشداریشیان به فه‌رمانبه‌ره‌كانى داوه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قسه بۆ میدیا نه‌كه‌ن، كه ئیمهیڵیشم بۆ ناردن، وه‌ڵامێكى ئۆتۆماتیكم بۆ هاته‌وه، ئه‌وه كۆتایی هه‌موو شتێك بوو”.
خێزانى بارزانى چۆن تۆڕى كۆمپانیاى وه‌همى و گه‌نده‌ڵییان دروستكردووه؟
ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ى كه خێزانى بارزانى له هه‌رێمى كوردستان ده‌یكه‌ن له‌لایى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته شاراوه نییه، چونكه له سه‌ره‌تاى هاتنه ناوه‌وه‌ى عێراق بۆ ئه‌مریكا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته به پشتبه‌ستن به قسه‌ى دیپلۆماتكاره‌كانى و به‌ڵگه‌كانى (ویكیلیسكس) زۆر به ڕوونى ئه‌وه‌ى وتووه: “زۆربه‌ى گه‌نده‌ڵییه‌كانى هه‌ولێر بنهماڵەى بارزانى ده‌یكه‌ن”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه عه‌بدوڵا حه‌وێز، رۆژنامه‌نووس و توێژه‌رى كورد ده‌ڵێت: “بنه‌ماڵه‌ى بارزانییه‌كان هه‌میشه ده‌یانه‌وێت به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه نیوه‌ى پشكه‌كانى زۆرینه‌ى كۆمپانیا گه‌وره‌كانیان هه‌بێت”.
به‌پێى به‌ڵگه‌كان كه له‌م بنكۆڵكارییهدا دهستكهوتوون، “كۆمپانیاى (DGCI) له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستانه‌وه زۆر گرنگى پێدراوه و هه‌میشه كاره‌كانى لاى ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه له‌پێشینه‌بوون، هاوكات مه‌نسور بارزانى، كوڕى مه‌سعود بارزانى و براى مه‌سرور بارزانى، راوێژكارى ئه‌و كاتى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى كوردستان و سه‌رۆكى حكومه‌تى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان كۆمپانیایه‌كى به‌ناوى (Rainfloods) دامه‌زراندووه و بووه‌ته هاوبه‌شى (DGCI) له بوارى دابینكردنى سووته‌مه‌نیدا.
به‌شێكى تر له به‌ڵگه‌كان كه له‌و باره‌یه‌وه دهستكهوتوون نیشانى ده‌ده‌ن كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی بارزانى زۆر به روونى هه‌ژموونى خۆیان به‌سه‌ر كه‌رتى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستاندا سه‌پاندووه، چونكه به‌پێى ئه‌و به‌ڵگانه، “له ساڵى 2016 كۆمپانیایه‌ك كه لە لایه‌ن ئه‌و حیزبه‌وه خاوه‌ندارییه‌تى ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ به‌ناوى (Petrogas) رێگه‌ى پێدراوه كاره‌كانى بباته ناو فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر، ئه‌م كۆمپانیایه له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت به ناوى عیماد بالاك، كه ئه‌م كه‌سه به رووكار دیپلۆماتكاره، پۆستى دیپلۆماسى فه‌خرى ئۆكرانییان پێدراوه له هه‌ولێر، له‌كاتى بوونى مه‌سعود بارزانى، به سه‌رۆكى هه‌رێم له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نووسیوویه‌تى، “بژی سه‌رۆك بارزانیی خۆشه‌ویست و ده‌ستخۆشی بۆ ئه‌مریكا”.
تێكه‌ڵبوونى كۆمپانیاكانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و تێوه‌گلانیان له كارى گه‌نده‌ڵییه‌وه زیاتر درێژه ده‌كێشێت، چونكه “كۆمپانیاى (Rainfloods) كه هى مه‌نسوور بارزانییه، به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى نه‌وتى باكوور له‌كاتى فرۆشتنى سووته‌مه‌نیدا به وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌مریكا ئه‌و وه‌زاره‌ته‌یان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه”، ئه‌مه جگه له “كۆمپانیاى زۆزگ گروپ كه هاوشێوه‌ى ئه‌م دوو كۆمپانیایه‌ى تر نزیكه له پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه و به هه‌مانشێوه تێوه‌گلاوه له گه‌نده‌ڵیدا”.
یه‌كێكى تر له‌و به‌ڵگانه‌ى كه باس له تێوه‌گلانى كۆمپانیاكانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌كات، بریتییه له، “به‌ڵگه‌ى په‌یوه‌ندى له‌نێوان كۆمپانیاى (Repeat Consultants International) كه سووته‌مه‌نى فرۆشتووه به هێزه‌كانى ئه‌مریكا له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌ى مه‌نسوور بارزانیدا په‌یوه‌ندى هه‌بووه، ئه‌م كۆمپانیایه لقێكى له ڤێرجینیا هه‌بووه، له‌لایه‌ن بارزگانێكى كورد به‌ناوى هه‌ڤاڵ دۆسكى، خاوه‌ندارییه‌تى ده‌كرێت.
له‌باره‌ى په‌یوه‌ندى ئه‌م بارزگانه و بنه‌ماڵه‌ى بارزانییه‌وه عه‌بدوڵا حه‌وێز، رۆژنامه‌نووسى كورد ده‌ڵێت: “دۆسكى به‌ڕێوه‌به‌رى كاره بازرگانییه‌كانى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى و كه‌سى نزیك و فه‌رمانبه‌رى مه‌نسور بارزانییه”.
ئه‌و پارانه‌ى له گه‌نده‌ڵى و كۆمپانیا وه‌همییه‌كان به‌ده‌ستهێنراون چۆن خه‌رجكراون؟
سپیكردنه‌وه‌ى پاره‌ى ئه‌م كۆمپانیا وه‌همییانه له كڕینى ڤێلا و موڵكى گرانبه‌هادا یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى كه مایه‌ى زۆرترین مشتومڕه و بووه‌ته جێگه‌ى تێڕامان، چونكه له ساڵى 2018 هه‌ڤاڵ دۆسكى دوو كۆشكى به به‌هاى 47 ملیۆن دۆلار له ناوچه‌ى (بیڤهرلى هیڵز) له كالیفۆڕنیا كڕیون، دوو ملیۆن دۆلاریشى له نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان خه‌رجكردووه، له ئێستادا كچێك به‌ناوى سودابه خۆشدهمان له یه‌كێك له‌م كۆشكانه‌دا ده‌ژى، هه‌مان ئه‌م كچه له ماوه‌ى رابردوودا به سامانێكى سه‌رچاوه نادیار له ساڵى 2018 ڤێللایهكى له ناوچه‌ى (تۆونى كۆنگستۆن) له له‌نده‌ن كڕیووه به به‌هاى 14 ملیۆن دۆلار.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت: “هیچ دوور نییه كه هه‌ڤاڵ دۆسكى پاره‌ى كۆمپانیا وههمییهكانى به‌كارهێنابێت بۆ كڕینى ئه‌و كۆشكانه و سپیكردبێتهوه”، هه‌رچه‌نده پارێزه‌رى هه‌ڤاڵ دۆسكى سه‌رجه‌م ئه‌م بابه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه.
سامانى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى چۆن له جیهاندا بڵاوبووه‌ته‌وه؟
راوێژكارێكی پێشووی حكومه‌تی ئه‌مریكا له عێراق كه نایه‌وێت ناوى بڵاوبكرێته‌وه له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “هه‌موو كات كه باسمان ده‌كردن، وه‌ك مافیا ئاماژه‌مان پێ ده‌كردن”، هاوكات به‌رپرسێكى تر‌ى پێشووى ئه‌مریكا كه له بوارى بنبڕ‌كردنى گه‌نده‌ڵیدا كارده‌كات ده‌ڵێت: “موڵكى بارزانییه‌كان له سوریاوه ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو ده‌گاته سویسرا، ئه‌وان ملیۆنان دۆلاریان له كاركردن له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌مریكادا ده‌ستكه‌وت، دواتر ئه‌و پاره‌یه‌یان له كڕینى باڵه‌خانه‌ی گرانبه‌ها له كالیفۆرنیا پێ كڕدرا”.
له به‌ڵگه‌كانى بنكۆڵكارییهكهدا له‌باره‌ى سه‌رچاوه‌ى سامانى خێزانى بارزانییه‌وه هاتووه “سامانه‌كه‌یان له پیشه‌سازیی نه‌وت و غاز، هه‌نارده‌ى نه‌وتى كوردستان و گرێبه‌ستی فرۆشتنی نه‌وت به پنتاگۆن سه‌رچاوه‌ى گرتووه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


