“دۆخی دارایی و نەناردنە دەرەوەیان تەندروستی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی خراپتر کردووە”

کاتی ناشتنی تەرمی بەرکەوتووەکەی هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكێكی دیكە لە بەركەوتووانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە گیانیلەدەستدا كە چەند جارێك سەردانی دەرەوەی هەرێمی كوردستانی كردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجەش دەڵێت قەیرانی دارایی کاریگەری خراپی لەسەر بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی هەبووە.
لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: ئەمڕۆ یەكشەممە یەكێكی دیكە لەو كەسانەی كە لای ئێمە وەك بەركەوتووی چەكی كیمیایی هەڵەبجە تۆماركرابوو بەناوی (كاوە حەمە ئەمین) كە تەمەنی 39 ساڵ بووە و لە كاتی كیمیابارانی هەڵەبجە تەمەنی تەنیا حەوت ساڵ بووە، گیانیلەدەستدا، بەوجۆرەش لە دوای ساڵی 2003 تا ئێستا 107 كەس لە بریندارانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەردەوامی قەیرانی دارایی و دابەشنەكردنی مووچە لەكاتی خۆیدا و نەناردنەدەرەوەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی هێندەی دیكە باری تەندروستی و دەروونی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی خراپتركردووە، ئەركی حكومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەكانە بەخێرایی بێن بەدەم بەركەوتووانی چەكی كیمیایی هەڵەبجەوە.
سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: 972 كەس وەك برینداری چەكی كیمیایی ناویان تۆماركراوە، لەو ژمارەیەش تا ئێستا 107 كەسیان گیانیانلەدەستداوە، هاوكات بەهۆی نەناردنەدەرەوەیان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، بە سەدان برینداری دیكە باری تەندروستییان ناجێگیرە و ژمارەیەكیان پێویستیان بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بەپەلە هەیە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


