ئێران بەنیازە لەڕێگەی پڕۆژەیەکەوە لە عێراق و سوریا ئاسیا بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە ببەستێتەوە

دەروازەیەکی سنوری نێوان عێراق و ئێران
SNN-
پەرلەمانتارێکی ئێران دەڵێت: “پڕۆژەیەک هەیە ئاسیا بە دەریای ناوەڕاستەوە دەبەستێتەوە لە رێگەی عێراق و سوریاوە”.
مەحەبەتی یوسفی رایدەگەیەنێت: “گەر ئەو پڕۆژەیە سەربگرێت هاوردە و هەناردەی کەلوپەل ئاسان دەکات و بۆ تەنها سێ رۆژ کورت دەبێتەوە”.
ئەو پەرلەمانتارە کە نوێنەری شاری ئەهوازە دەشڵێت: “پڕۆژەکە خۆی لە راکێشانی سکەی شەمەندەفەردا دەبینێتەوە کە ئێران بە ئاوی دەریای ناوەڕاستەوە دەبەستێتەوە”.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی فارس نیوز، پڕۆژەکە شاری شەلامچە لە پارێزگای بەسرەی عێراق و لازقیەی سوریا بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
وتیشی: “لە ماوەی سێ رۆژدا دەتوانین هەر کەلوپەل و پێویستییەک هەبێت بیگەیەنینە دەریای سپی ناوەڕاست و لە مینای لازقیە بگیرسێتەوە”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



