لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستیی عێراق 10 رۆژ قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى راگه‌یاند

شه‌قامى 60 مه‌ترى له شارى سلێمانى له‌كاتى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆدا | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ، لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستیی عێراق به سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كۆبووه‌وه و له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه چه‌ند بڕیارێكى تایبه‌تى راگه‌یاند كه یه‌كێك له بڕیاره‌كان بریتیه له راگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ بۆ ماوه‌ى 10 رۆژ.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن نووسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌قى بڕیاره‌كان خراونه‌ته‌ڕوو كه بریتيیه له:
یه‌كه‌م: قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى ته‌واوه‌تى له عێراق ده‌سه‌پێنرێت له رۆژى 30ى تهمموز، بۆ 9ى ئاب، به مه‌به‌ستى پاراستنى دوورى كۆمه‌ڵایه‌تى له رۆژانى جه‌ژندا به ئامانجى رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا.
دووم: له رۆژانى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆدا كلینیكه پزیشكییه‌كان له‌ژێر چاودێرى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیدا كراوه ده‌بن.
سێیه‌م: ئه‌و شوێنانه‌ى كه ئۆكسجین به‌رهه‌م ده‌هێنن له‌ژێر چاودێرى حكومه‌تدا كراوه ده‌بن.
چواره‌م: هاورده‌كردنى ئۆكسجین له كوه‌یته‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێنجه‌م: رێكاره‌كانى رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له فڕۆكه‌خانه‌كان جێبه‌جێده‌كرێن.
شه‌شه‌م: سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كان رێكاره‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا ده‌گرنه به‌ر وه‌ك پۆشینى ماسك و ده‌ستكێش.
حه‌وته‌م: میدیاى عێراقى پێویسته له به‌رنامه‌كانیاندا جه‌خت بكه‌نه‌وه له خۆپاراستن و رێكاره‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووى بڵاوكرده‌وه و و رایگه‌یاند: 2 هه‌زار و 459 كه‌سى تر تووشى كۆرۆنا بوون، 78 تووشبووى تر گیانیان لەدەستداوە و به‌مه‌ش کۆی تووشبووانی كۆرۆنا له عێراق گەیشتە 110 هه‌زار و 32 کەس.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



