خاوه‌ن پشكه‌كانى چاڤیلاند له به‌رده‌م گوندى ئه‌ڵمانى گردبوونه‌وه

خاوەن پشکەکانی چاڤی لاند
SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ژماره‌یه‌ك له خاوه‌ن پشكه‌كانى چاڤیلاند له به‌رده‌م گوندى ئه‌ڵمانى له شارى سلێمانى گردبوونه‌وه و داوایان ده‌كرد شاسوار عه‌بدلواحید مافه‌كانیان بداته‌وه.
ئه‌یوب عارف، یه‌كێك له خاوه‌ن پشكه‌كانى چاڤى لاند به SNNى راگه‌یاند :”ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره ئێمه گردبوونه‌وه و خۆپیشاندان ده‌كه‌ین به‌ڵام هیچ لایه‌ك ئاماده نییه گوێمان بۆ بگرێت، ئه‌مڕۆش كه هاتوینه‌ته به‌رده‌م گوندى ئه‌ڵمانى بۆ كێشه دروستكردن نه‌هاتوین به‌ڵكو هاتوین به شێوازى مه‌ده‌نیانه داواى مافى خۆمان بكه‌ین”.
وتیشى “من به شه‌ست و یه‌ك ملیۆن دینار به‌شداریم كردووه تاوه‌كو ئێستا ته‌نها یه‌ك كارتى چونه ژورهویان پێداوین بۆ ناو پرۆژه‌كه بۆیه ئێمه داواى مافى خۆمان له شاسوار عه‌بدلواحید ده‌كه‌ین و لێ خۆش نابین”.
پرۆژه‌ى گهشتارى چاڤى لاند دەکەوێتە شارى سلێمانییه‌وه پرۆژه‌یه‌كى پشكداره و شاسوار عه‌بدلواحید سه‌رپه‌رشتى پرۆژه‌كه‌ى كردووه نزیكه‌ى 10 هه‌زار خاوه‌ن پشك به‌شدارن تێدا.

More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3 hours لهمهوپێش -
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3 hours لهمهوپێش -
3 hours لهمهوپێش



