
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسی رێكخراوی كەمئەندامانی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات سەرەڕای ئەوەی زیاد لە حەوت هەزار كەسانی خاوەنپێداویستی تایبەت لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بوونیان هەیە و چەندین جار داوامان لە وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی كردووە هاوكاری كەمئەندامی سنوورەكە بكات، بەڵام جگە لە پارێزگای هەڵەبجە هاوكاری سەرجەم كەمئەندامانی پارێزگاكانی دیكەی كردووە.
مەریوان وەهبی، بەرپرسی رێكخراوی كەمئەندامانی هەڵەبجە، بە SNNی راگەیاند: “هەر لەسەرەتای دەستبەكاربوونی وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی بە نوێنەرایەتی كەمئەندامانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە سەردانمانكرد و باسمان لە كێشە و گرفتەكانی خاوەن پێداویستییەكانی سنوورەكە كرد، دواتر كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبوویەوە و كەرەنتینەی هاووڵاتییان دەستیپێكرد، هێندەی دیكە بارودۆخی كەمئەندامان و خاوەنپێداویستی تایبەتی سنوورەكەمان خراپتر بوو”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “لەماوەی رابردوودا وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی چەندین جار سەردانی رێكخراوە تایبەتمەندەكانی كاروباری كەمئەندامانی لە پارێزگاكانی دیكەی هەرێم كردووە و هاوكاری دارایی بۆ كەمئەندامان و خاوەنپێداویستی شارەكانی دیكە دابینكردووە، تەنانەت رێكخراوی وا هەیە لە پارێزگاكانی دیكە زیاد لە جارێك سەردانی كردووە و هاوكاری كردوون خودی خۆی داوای لە سەرمایەداران كردووە هاوكاریان بكات، بەڵام تا ئێستا سەردانی پارێزگای هەڵەبجە و رێكخراوەكەی ئێمەی نەكردووە، لە كاتێكدا زیاد لە حەوت هەزار كەمئەنداممان هەیە”.
بەرپرسی رێكخراوی كەمئەندامانی هەڵەبجە، ئەوەشی خستەروو: “ئەم بێباكییەی وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی لە ئاست كەمئەندامانی هەڵەبجە بە جۆرێك لە پەراوێزخستنی هەڵەبجە و خاوەنپێداویستی سنوورەكە دەزانین، لە كاتێكدا بەهۆی ئەو قوربانیدانەی كە خەڵكی ئەم سنوورە داویانە دەبوو وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی زیاتر گرنگی بەم پارێزگایە بدایە هەرچەندە ئێمە جیاوازی لە نێوان هیچ پارێزگایەكی هەرێم ناكەین بەڵام پەراوێزخستنیشمان جیگەی نیگەرانیمانە”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



