بافڵ تاڵەبانی: کێشەی لایەنە سیاسییەکان نابێت لە دامودەزگا حکومییەکاندا رەنگبداتەوە

SNN
ئەمڕۆ دووشەممە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان کرا، بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند: “کێشەی لایەنە سیاسییەکان نابێت لە دامودەزگا حکومییەکاندا ڕەنگ بداتەوە و پێویستە ھەموو لایەک بە پشووفراوانییەوە ھاوکار بین بۆ ئەوەی بە دانوستان ھەموو کێشەکان چارەسەر بکەین”.
جەختیشی لەوەکردەوە: “ھەموو دەسکەوتەکانمان ئەنجامی یەکڕیزی و تەباییمان بووە. بۆیە ھەموو ھەوڵێک دەدەین ھاوکار بین بۆ ئەوەی ئەو دۆخە سەختە و قەیرانەکان تێپەرێنین”.
هاوکات مەسرور بارزانی رایگەیاند: حکومەتی ھەرێم ھەموو تواناکانی خستووەتە گەڕ ، بۆ ئەوەی ئەو رەوشە ئابووری و تەندروستییە نەخواراوە تێپەڕێنێت و دۆخی ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتییان باشتر بێت، بۆ ئەم مەبەستەش چاوەڕوانی پاڵپشتیی ھەموو لایەنەکانە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش



