
بێرنارد لیڤی
SNN-
سەردانەکەی بێرنارد لیڤی بیرمەندی فەڕەنسی بۆ لیبیا نیشانەیەکی زۆری پرسیاری لەسەرە، بەتایبەت کە لایەنە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە هەموویان خۆیان لەوە بێبەریکردووە ئاگاداری هاتنی ئەو کەسە بن.
لایەنەکانی لیبیا لەوەدا کۆکن کە بێرنارد لیڤی دەستی لە شۆڕشی ساڵی 2011 دا هەیە و بەشدارە لە خستنی دەسەڵاتی قەزافی، هەندێکیشیان پێیانوایە کە هاتووە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیسانەوە دابەش بکاتەوە.
ئەنجومەنی سەرۆکایەتی حکومەتی ویفاق رۆژی شەممە رایگەیاند: “هیچ ئاگاداری سەردانی ئەو کەسە فەڕەنسییە نییە بۆ وڵاتەکە و پەیوەندیشیان پێوەی نییە”.
ئەنجومەنەکە دەڵێت: “لێکۆڵینەوە دەکەن لە چۆنێتیی هاتنی ئەو دیپلۆماتکارە فەڕەنسییە بۆ لیبیا”.
حکومەتی ویفاق فەرمانی داوە لایەنە پەیوەندیدارەکان هەموو رێوشوێنێک بگرنە بەر بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی و رێگرتن لە هەر هاتنە ژوورەوەیەک بە قاچاخ بۆ ناو لیبیا.
عوسمان بەرەکە فەرماندەی سەربازیی لە بەرەی رزگاریی لیبیا دەڵێت: “سەردانی لیڤی بۆ لیبیا ئاماژەی مەترسیداری هەیە لەسەر نیشتمان”.
دەشڵێت: “ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە دوژمن پلانی دابەشکردنی لیبیای هەیە و یاریکردنە بە دیمۆگرافیا و ئاڕاستەیەکە بەرەو شەڕی ناوخۆ”.
بەرەکە دەشڵێت: “هاتنی ئەمجارەی لیڤی لەوەی ساڵی 2011 مەترسیدار ترە و کۆتایی ئەم جەنگەش پێمان دەڵێت کە شتێک نامێنێت بە ناوی لیبیا”.
محەمەد عەبانی پەرلەمانتاری لیبی دەڵێت: “لیڤی یەکێکە لەوانەی بە یارمەتی ئیخوان دەیەوێت رژێمەکانی وڵاتانی عەرەب بڕووخێنێت و بیانکاتە ئەمارەتی بچووک و تیرۆریستیی”.
وتیشی: “بێرنارد لیڤی بۆ ئەوە هاتووە مەرامەکانی خۆی بسەپێنێت کە پێش ساڵی 2011 پیلانی بۆ داڕشتووە و دەیەوێت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بشێوێنێت”.
بێرنارد لیڤی لە ناو لیبییەکاندا بەوە تۆمەتبار دەکرێت کە ئەندازیاری دەستوەردانی فەڕەنسییەکانە لە لیبیا و کەسی سەرەکییە لە دۆزینەوە و لەکارخستنی موعەمەر قەزافی سەرۆکی پێشووتری لیبیا.
بێرنارد هێنری لە ساڵی 2011وە لەلایەن ئیدارەی میسڕاتەوە رەگەزنامەی لیبیی پێدراوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



