
یانەی پێشمەرگەی سلێمانی
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
یانه‌یه‌ك پڕاو پڕ له ده‌ستكه‌وت و ئه‌نجام له‌سه‌ر ئاستى عێراق و ده‌ره‌وه قوتابخانه‌یه‌ك بۆ پێگه‌یاندنى چه‌ندین یاریزانان و راهێنه‌ران، له ئێستادا بووەته ناوێكى گه‌وره له‌سه‌ر ئاستى یانه‌كانى كوردستان و عێراق.
یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى دواى 4 مانگ وه‌ستان له‌سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانى ، ده‌ستى كرده‌وه بهرێكخستنهوهى تیپه‌كانى به‌جۆرێك كه له زۆربه‌ى ئاسته‌كان و له یارییه تاكه‌كاندا ته‌نیا دوو یاریزانیان هێشتووەته‌وه و ده‌یه‌وێت جیاواز له ساڵانى رابردوو كه ئه‌نجامه‌كانى له‌سه‌ر ئاستى تیپ به‌ده‌ستهێناوه ئێستا ئه‌و پلانه‌یان بگۆڕن و ئه‌نجامه‌كانیان له‌سه‌ر ئاستى تاك به‌ده‌ست بهێننه‌وه.
مه‌حمود ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى رایگەیاند:” ئه‌م ماوه‌یه‌ى هه‌موو كوردستان له كه‌ره‌نتینه‌دا بوون ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ى كارگێڕى هه‌فته‌ى 3 جار له یانه‌کە ئاماده‌بووین و خوێندنه‌وه‌مان بۆ سه‌رجه‌م تیپه‌كانمان كردووه و یاریزانانى زۆربه‌ى تیپه‌كانمان كه‌مكردووەته‌وه، به‌ڵام هیچ تیپێكمان ههڵنهوهشاندووەتهوه، له‌به‌رئه‌وه ده‌مانه‌وێت به پێى ئه‌و پاره‌یه‌ى له‌به‌رده‌ستمانه تیپه‌كانمان رێك بخه‌ینه‌وه، چونكه ئێمه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك و مینحه‌یه‌كمان له حكومه‌تى هه‌رێم نیه، بۆیه کار له‌سه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌كه‌ین كه لهیانهكهمانه”.
راشیگه‌یاند:” راسته ئێمه تیپى باله‌مان ئه‌مساڵ پاڵه‌وانى عێراق بوو، بۆیه ئه‌مساڵیش ئه‌ركمان زۆر قورس ده‌بێت، چونكه ده‌بینه نوێنه‌رى عێراق له پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى ئاسیا و عه‌ره‌ب و مانگى تشرینی دووەم به‌شدارى وه‌رزى نوێى خولى عێراق ده‌كه‌ینه‌وه، له‌به‌رئه‌وه داوا له‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه دڵسۆزى باله‌ن و دڵسۆزى وه‌رزشى كوردستانن ، پاڵپشتى تیپه‌كه بكه‌ن، چونكه تیپى باله‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ته‌نیا تیپى یانه‌كه‌مان نیه، به‌ڵكو تیپه‌كه بۆ هەموو كوردستانه و ده‌مانه‌وێت پارێزگارى له‌و نازناوه بكه‌ین كه له شارى سلێمانییه”.
جێگره‌كه‌ى سه‌رۆكى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا:” ئێمه له یارى گۆڕه‌پان و مه‌یداندا ئیشمان له‌سه‌ر ژماره‌كان كردووه، به‌جۆرێك پاڵه‌وانێتیمان بۆ یاریزانانمان كردووەته‌وه هه‌رچی ژماره له‌سه‌ر ئاستى عێراق به‌رز بووه له تیپه‌كه‌دا هێشتوومانەتهوه، بۆیه ئه‌و یاریزانانه‌ى ده‌ستبه‌رداریان بووین ته‌نیا مووچه‌یان نه‌ماوه لاى ئێمه، به‌ڵام له یاریگاكانمان به به‌رده‌وامى مه‌شق ده‌كه‌ن و هه‌ركاتێك توانییان ژماره‌كانیان له‌سه‌ر ئاستى عێراق به‌رز بكه‌نه‌وه ده‌توانن بگه‌ڕێننه‌وه یانه‌كه‌مان، هه‌روه‌ها به‌پێى ئه‌و پاره‌یه‌ى له یانهكهماندایه ئێمه ده‌ستبه‌ردارى یاریزانانمان بووین له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كاندا ته‌نیا دوو یاریزانمان هێشتووەته‌وه، بۆیه ده‌مانه‌وێت پلانى ئه‌نجامه‌كانمان له تیپه‌وه بگۆڕین بۆ ئاستى تاك”.
مه‌حمود ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” سه‌باره‌ت به تۆپى پێ تائێستاش یاریزانانى وه‌رزى رابردوومان له یانه‌كه ماونه‌ته‌وه و ناتوانین هیچ بڕیارێك بده‌ین تا یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان بڕیاری کۆتایی ده‌دات”.
یانه‌ى وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ساڵى 1999 دامه‌زراوه له ماوه‌ى دروستبوونیدا تا ئێستا بووەته ژماره‌یه‌كى قورس له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه، بۆیه به‌رپرسانى یانه‌كه ده‌یانه‌وێت ئامانجى به‌ده‌ستهێنانى نازناوه‌كان له تیپه‌وه بگۆڕن بۆ تاك، له‌ئێستاشدا چه‌ندین یارى وه‌ك (تۆپى پێ، باله، باسكه، شه‌تره‌نج، كاراتى، نیشانەشكاندن، تۆپى سه‌رمێز، تێنسی سه‌رزه‌وى، گۆڕه‌پان و مه‌یدان) له یانه‌كه‌دا هه‌یه له‌سه‌رجه‌م یاریه‌كانیشدا له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت جیهانیش ركابه‌رى له‌سه‌ر نازناوه‌كان ده‌كه‌ن.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


